وەزیرێكی پێشووی ئێران داوا دەكات وڵاتەكەی رێگری لەدابەشبوونی عێراق نەكات

sharpress.net

1947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2018‌

شارپرێس:
عەبدوڵڵا رەمەزان، كە پێشتر پۆستی وەزیری ناوخۆی ئێرانی هەبووە، داوا لەوڵاتەكەی دەكات رێگری لەدابەشبوونی عێراق نەكات.

عەبدوڵڵا رەمەزان زادە، كە لەسەردەمی محەمەد خاتەمی، وتەبێژی حكومەتیش بوو، ئەمڕۆ هەینی پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی كۆتایی شەڕی ئێران عێراق پەیامەكەی بڵاوكردووەتەوەو ئەو داوایەی لەحكومەتی ئێستای وڵاتەكەی كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاندووە، كە سیاسەتی ئەوان ئەوەیە رێگری لەدابەشبوونی عێراق دەكەن، بۆ ئەوەش هەموو رێكارێك دەگرنە بەر.

قسەكانی رەمەزان زادە هاوكات بوو لەگەڵ قسەكانی محەمەد سادقی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران داوای 110 ملیار دۆلار قەرەبووی لەعێراق كرد، ئەوەش وەك قەرەبووی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان هەردوو وڵات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved