فەتح سوورە لەسەر كاندیدكردنی هادی عامری بۆ سەرۆك وەزیران

sharpress.net

382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2018‌

شارپرێس:
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی لیستی "الفتح"، سووربوونی لیستەكەیانی بۆ كاندیدبوونی هادی عامری بۆ سەرۆك وەزیران راگەیاند.

ئەحمەد ئەسەدی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی، كە پۆستی سەرۆك وەزیران لەحكومەتی داهاتوو وەربگرن، كە كاندیدیشیان بۆ ئەو پۆستە، هادی عامری-یە.

وتەبێژی لیستەكە راشیگەیاند، بۆ ئەوەی كاندیدەكەیان پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت، كار دەكەن بۆ ئەوەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی لەگەڵ لایەنەكانی تر دروست بكەن.

لیستی فەتح براوەی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو بە 48 كورسی، كە هەڵبژاردنەكە لە 12ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو، ئێستا لایەنەكان چاوەڕێن، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە پەسەند بكرێت.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved