وەرزشكردنی جۆراوجۆر باشترین رێگەیە بۆ تەندروستی مێشك

هەمەڕەنگ

11/08/2018‌ 1686 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرزشكردن بۆ ماوەی ٤٥ خولەك پێنج جار لەهەفتەیەكدا سودی بۆ مێشكی مرۆڤ هەیە، بەڵام هەروەك هەر شتێكی دیكە زیادە ڕەوی تێیدا زیانی دەبێت. 

نزیكەی ١.٢ ملیۆن خەڵك وەرزشكردنی خۆیان تۆماركردووە، ئەوەش بووەتە هۆی باشتربوونی لایەنی دەروونیان، كە لە لێكۆڵینەوەیەكدا دەركەوتووە ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن ١.٥ رۆژ كەمتر لەمانگێكدا هەست بەنیگەرانی دەكەن وەك لەوانەی، كە وەرزش ناكەن.

هەموو جۆرەكانی وەرەزش كردن و پاسكیڵ لێخوڕین و ئایڕۆبیك باشترین كاریگەریان هەیە، گرنگ نییە كە تەمەنەكە چەندە، یان ڕەگەزەكە چییە ، تەنانەت بە ئیشكردنی ڕۆژانەو ئاگاداربوونی منداڵیشەوە.

لەكۆڵینەوەیەك بڵاویكردووەتەوە، كە ڕاكردن یارمەتی دەرە بۆ كەمكردنەوەی خەمۆكی و قەلەقی و بێزاری، هەروەها لەلێكۆڵینەوەكانی پێشوودا دەركەوتووە، وەرزش كردن چەندین كاریگەری جیاوازی هەیە، كە ئەگەر بەكەمی بكرێت دەبێتە هۆی دەركەوتنی لاوازی لایەنی دەروونی. 

هاوكات لەپێشتریشدا زانراوە، كە وەرزشكردنی مەترسییەكانی نەخۆشی شەكرە و زەخت و جەڵدەی دڵ كەمدەكاتەوە، لە چەندین لەكۆڵینەوەدا كە لەسەر ئەو كەسانە كراوە، خەمۆكیان هەبوبێت كراووە و جیاوازیەكی بەرچاو لەوانەدا ڕویداوە، كە وەرزشیان كردبێت لە ماوەی ٧ ڕۆژدا تەندروستیان بەشێوەیەكی بەرچاو گۆڕاوە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی كە وەرزشیان نەكردووە.

ماوەی وەرزش كردنەكە و چۆنیەتی كردنی زۆر گرنگە، كارێكی زۆر باشە ئەگەر ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٦٠ خولەك وەرزش كردن هەبێت. 

 دكتۆر ئادەم چێكرود، كە لە بواری تەندروستی مێشكدا دەخوێنێت‌و پڕۆفیسۆرە تێیدا ، وتی "خەڵكی لە پێشتردا وا بیری كردووەتەوە، كە تاكو وەرزش زیاتر بكەیت ئەوا سودی زیاترە ، بەڵام لێكۆڵینەوەكانی ئێمە پێچەوانەكەی دەڵێت، ئەگەر مانگانە لە ٢٣ جار زیاتر وەرزش بكرێت یاخود زیاتر لە ٩٠ خولەك ڕۆژانە ئەوا بە شێوەیەكی خراپ كاریگەری لەسەر تەندروستی مێشك".

وەرگێڕان: ساری حەكیم