هەشت چیرۆكی باوەڕپێنەكرا و سەرسوڕهێنەری سەرنجراكێش

هەمەڕەنگ

11/08/2018‌ 689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
1
لەوڵاتی هیندستان، ئەلام خانی ١٢ ساڵە، بە بەرچاوی خۆیەوە باوكی بەر چەقۆ دەدرێت لەسەر دەستی یەكێك لەهاوڕیكانی لە خێزانەكەیدا.  

دوانزە ساڵ دوای ئەم ڕووداوە، خان ئەو هاوڕێیەی باوكی بانگێشتی ئێوارە خوانێك دەكات، هەر لەوێدا خان ناوبراو بەر چەقۆ دەدات و دەیكات بە ١٢ پارچەوە، ئەویش لە بەرانبەر هەر ساڵێك، كە بەسەری بردووە دوور لەباوكی.

بەپێی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا، خان ئاماژەی بەوە داوە، پێویستی بە ١٢ ساڵ بووە بۆ ئەوەی بۆی دەركەوێت، كە خەونەكەی تەنیا تۆڵەكردنەوەیە دژی ئەو كردارەی، كە بەرانبەر ئەو ئانجامیان داوە و دەڵێت: "زۆر خۆشحاڵە بە ئەنجامدانی".

2
پیاوێك بەناوی جین كڵاود ڕۆماند خێزانەكەی و هاوڕێكانی بۆ ماوەی ١٨ ساڵ فریوو دەدات كاتێك باوەڕیان پێدەهێنێت، كە لەڕێكخراوێكی تەندروستی جیهانی وەك پزیشك كاردەكات، بەڵام لەبری ئەمە هەموو ڕۆژێك دەچێتە هۆتیلێك و هەموو كاتەكەی بە خوێندنەوی  گۆڤاری پزیشكی‌و رێبەری ئەو ناوچانە، كە دەبوو لەو كاتەدا لەوێ بوایە بەسەر دەبات، بەڵام لە ٩ی یەكی ساڵی ١٩٩٣ دا، هاوسەرەكەی‌و منداڵ و دایك و باوكی دەكوژێت لەترسی ئاشكرابوونی نهێنییەكەی و پاشان ئاگر بەردەتاتە خانووەكەی، لەسەر ئەم تاوانە ڕۆماند سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.

3
لەوڵاتی پاكستان ساڵی ٢٠٠٠، دادوەرێك، سزای بكوژێكی  لێهاتوویدا بە ناوی جاژید ئیقبال بە تۆمەتی كوشتنی ١٠٠ منداڵ. 

سزاكەی خنكاندن بەزنجیری ئاسنینەوەو پارچەپارچەكردنی لاشەكەی بوو، لە پێش چاوی دایك وباوكی قوربانییەكانەوە.

4
لەساڵی  ٢٠١١، دا ٥٥٠ شۆفێری ماتۆر بایسكیل لەنیو یۆرك بەیەكوە چوونە سەر شەقامەكان دژی یاسای لەسەر كردنی كڵاو لەكاتی لێخورنی ماتۆڕدا. 

فیلیپ كانتۆنس كاتێك ئیستۆپ دەگرێت بە ماتۆرەكەی، كە لەجۆری هاڕلی داڤیدسنی مۆدێل ١٩٨٣، سەری بەر شۆستەی شەقامەكە دەكەوێت‌و لەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات. 

بەپێی وتەی پۆلیسی هاتوچۆی ئەو ناوچەیە، كە دەڵێت: "گومانی تێدا نییە ئەگەر كڵاوی لەسەردا بووایە بەدڵنیاییەوە لەم ڕووداوە ڕزگاری دەبوو".

5
لەساڵی ٢٠١٢ دا لە بەرنامەیەكی تەلەفیزۆنیدا، كە تێیدا كەسەكان دەبێت دان بە ڕاستیدا بنێن لەو بەرنامەیەدا.

ڕوسی تەمەن ١٩ ساڵ دانی بەوەدا نا، كە پێشتر لە پیناو بەدەست هێنانی بڕێك پارە لەگەڵ خەڵكدا خەوتووە، لە كاتێك دا لەگەڵ خۆشەویستەكەی بریان ڕۆمێرۆ لێیڤا لەپەیوەندی سۆزداری دا بووە. 

پاش هەشت هەفتە دوای پەخشكردنی ئەم بەرنامەیە، لێیڤا ، روس بە یارمەتی خاڵی دەكوژێت، كە هەریەك لە لێیڤا و خاڵی سزای هەتاهەتایان بەسەردا دەسپێنرێت.

6
لەساڵی ١٩٩١ دا، بە نزیكی ٦٠ میل لە ولایەتی بانگۆك، كچێك بەناوی یوكێت پەین ، هاوسەنگی خۆی لەدەست دەدات و خۆی بە  پەرژینێك دا دەگریتەوە، كە تەلی كارەبایی پێوەبووە، لەئەنجامی ئەمە گیان لەدەست دەدات. 

پاش ئەم ڕووداوە خوشكەكەی یۆكن پان، لە كاتی گێرانەوەی ئەم ڕووداوە بۆ دراوسێكانی، كە چی ڕوویداوە ، بە هەمان شێوەی خوشكەكەی ئەمیش هاوسەنگی خۆی لەدەست دەدات و بەسەر پەرژینەكەدا دەكەوێت و گیان لەدەست دەدات.

7
لەوڵاتی هیندیستان ساڵی ٢٠٠٤، ئاكوو یاداڤ، كە سەرۆكی چەتەكانە لەو وڵاتە، پێشتر ٢٤ جار سزای بەسەردا سەپێنرابوو ، وەك كوشتن و دەستدرێژی سێكسی لە دادگا ، ئەو ئافرەتانەی كە دەستدرێژیان كرابووە سەر نزیكەی ٢٠٠ ئافرەت، دەسیان كرد بەلێدانی ئەم بكووژە بەبێ پیشاندانی هیچ بەزەییەك.

8
لەسەدیی ١٩ دا، دكۆتر ڕۆبێرت لیتسۆن ، بەوە بەناوبانگ بوو، كە دەتوانێت بە خێرای لاشەی مرۆڤ دەبرێت لەكاتی نەشتەرگەریدا. 

ڕۆژێك لە كاتی نمایشكردنی بەكارهێنانی چەقۆ لە كاتی نەشتەرگەری بە ئامادەبوونی چەند كەسیك، لە ناكاو لە كاتی برینی قاچی نەخۆشەكەیدا ، پەنجەی یاریدەدەرەكی لەت دەكات، هەروەها لەكاتی گۆڕینی كەرەستەكانی دا ، یەكێك لە پاڵتۆی كەسەكانی چواردەوری دەدڕیێنێت. پاش ئەم ڕووداوە هەریەك لە نەخۆشەكە و یاریدەدەرەكەی بەهۆی سەختی برینكەیانەوە، ئەو كەسەش، كە پاڵتۆكەی دڕا ، لە ترسی ئەوی چەقۆكەی بەركەوتووە، ئەویش گیان لەدەست دەدات.
 
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل