چیرۆكی ئەو كوڕە گەنجە مسوڵمانەی سەمای بالێ دەكات

هەمەڕەنگ

11/08/2018‌ 752 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیشان هیلال، وەك سەماكەرێكی بالێ دەردەكەوێت، كە هەڵبژاردنی ئەو رێگەیە بوێری دەوێت، كە لەمنداڵییەوە سەر ئەو سەمایە لێدانی خواردووە، بەڵام دەستبەرداری نەبووە.

ئیشان دەڵیت، ئەم سەمایە وەك پەرستن وایە بۆ من‌و هەست بە پەیوەندی خۆم‌و خودا دەكەم و خانەكانی خوێنم سەمام لەگەڵ دەكەن، كاتێك سەما دەكەم هەست بە بوونی خۆم دەكەم لەسەر ئەم هەسارەیەو هەست دەكەم ئەمە هۆكاری بوونی منە لێرە.

لەكاتی نمایشكردن دا، ئێشان هەمووكات عەزییەكی درێژ لەبەر دەكات‌و بلووسێكی تەنك، كە لە سەرو قەفەزەی سنگییەوەیەتی ، ئەو بۆ ماوەیەكی درێژ لەوەتی لەبیرێتی ، ئارەزوی بۆ سەماككردن هەبووە، هەر لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە لەگەل گۆرانی فیلمەكانی ئەستێرەی بەناوبانگ شارۆخاندا سەمای كردووە، بەڵام كاتێك گەورە دەبێت دایك و باوكی ناڕازی دەبن لەسەر سەماكردن.

ئێشان، كە ێستا تەمەنی ٢٥ ساڵە وتی: "دایك و باوكم پێیان وتووم، كە تۆ كوڕیت و هەر وەك كوڕیش ڕەفتاربكەو تۆ ناكریت سەما بكەیت، ئەمە پیشەی كچە، بۆیە وەك پیاو ڕەفتار بكە".

كاتیك كوڕەكان لە تەمەنی لاوێتیدا یاری كریكیتیان دەكرد،  ئێشانی گەنج دادەنیشت لەماڵەو یاری بە بووكی باڕبی دەكردو كاتێك  برا بچووكەكەی داوای لێدەكرد، كە لەگەڵی دا بێتە دەرەوە ئەوەی سواری بایسكیل بێت، لەگەڵیدا نەدەچوو و لەماڵەوە دەمایەوە.

ئێشان موسڵمانەوە و زۆریك لەخێزانەكەی باوەڕیان وایە، كە سەماكردن دژی بیرو باوەڕی ئاینەكەیانە، بۆیە ناڕەزایی بوون بەخێرایی گۆڕا بۆ دژایەتی كردن، ئیشان بەجوانی بیرێتی، كە  بە وشەی نەشیاو بەنگدەكرا، بۆ ماوەی ٧ ساڵ بەسۆزانی بانگ دەكرا.

لەیەكێك لە گەشتەكانیان لە وەرزی هاویندا، لەگەڵ ئامۆزاكەیدا گۆرانیان دەوت، كاتێك ئیشان دەست دەكات بەسەما كردن، لە كاتەدا داپیرەی ئیشان ، دەڵێت: "ئایا هەرگیز سۆزانییەكت بنیوە لە باڕێكدا سەما بكات؟" وتی: "من منداڵ بووم و ئەو وشەیەم نەزانیوە مانانای چییە، بۆیە زۆر ترساوم‌و داپیرەشم پێی وتووم چاوەرێبكە هەتا باوكت بەم كارە دەزانێت".

بەدڵنیایەوە كاتێك باوكم بەم كارەی زانی زۆر دڵگران بوو، پێی وتم : "تۆ بەم كارە شەرمەزارم دەكەیت ، تۆ نابێت ئەم كارە بكەیت، ئەگەر سەما بكەیت ئەوا تۆ ئافرەتیت‌و ئافرەتێكی باش نا"، ئیشان وتیشی: "ئەوە ئەو جۆرە كلتورەیە، كە من لێوەی هاتووم".

پاشان كاتێك خێزانەكەیان میوانیان بۆ دەهات، ئەم لە ژوورەكەیدا دەرگای لەسەر دادەخرا، چونكە هەستیان بە شەرمەزاری دەكرد دەربارەی ئەم، هەمیشە بەراوردیان دەكردم بەبراكەم و دەیانوت، كە بۆ ناتوانی وەك براكەت بیت، پیاوان‌و رەق و بە شەخسیەت، منیش لەوەڵامدا پێم دەوتن، كە بەڵام ئەو ناتوانێت سەما بكات، ئەوایش دەیانوت، كە كێ گرنگی بەوە دەدات.

ئەم دژایەتییانە وای لەئیشان كرد، كە هەڵی وازهێنانی سەماكردن بێنێت بۆ ئەوی خێزانەكی دڵخۆش بكات، بەڵام نەیتوانی بۆ ماوایەكی زۆر ئەم كارە بكات، كاتێك ئیشان بوو بەسەماكەرێكی لێهاتوو بەدایكی وت: "من لەلایەن خوداوە وا دروست كراوم ‌و خودا هەرگیز ڕەخنەم لێناگرێت ، بەڵام بۆچی تۆ ڕەخنەم لێدەگریت، ئێستا من سەماكەرێكی لێهاتووم و ئایا دەتوانیت قبووڵم بكەیت بەم جۆرە؟".

وەرگێران: رەوەند ئیسماعیل