بۆ خانمان.. بۆ ئەوەی لای پیاوان سەرنجراكێش بن

جیهان

12/08/2018‌ 2855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە پێی لێكۆڵینەوەیەك كاتێك ئێمە كەسێك دەبینین بۆ یەكەم جار بەپێی ڕووكەش، ئاوازی دەنگ‌و شێوازی ئاخاوتن هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكەین.
 
لە ٪۷ شێوازی ئاخاوتن، یاخود ئەو بابەتەی قسەی لەسەر دەكرێت لە یەكەم بینیندا گرنگی پێدەدرێت‌و لە٪۳٨ ئەو ئاوازەیە، كە كەسی بەرامبەر قسەی پێدەكرێت و ئەوەی، كە زۆربەی خەڵك گرنگی پێدەدات ڕووكەش و شێوازی دەركەوتنی كەسی بەرامبەرە، ئەمەش پەیوەندیەكی زۆری بەو حوكمەوە هەیە كە پیاوان دەیدەن لە كاتی یەكەم بینیندا.

بەو زانیاریانەی، كە لێردا دەخرێتەڕوو خانمان دەتوانن سەرنجی پیاوان بە لای خۆیاندا ڕابكێشن.

عەزی هاوینە
كەمێك ئەستەمە بوترێت پۆشاكێك هەبێت لەعەزی هاوینە جوانتربێت، كە جوانییەكی بێ ئەندازە دەبخشێت بە لەش و لاری خانمان‌و سەرنجی پیاوان بەلای خۆیاندا ڕادەكێشن‌و ئەو شۆخ و شەنگیەیە، كە ئازایەتیە دەدڵتە پیاوان دەستپشخەری لە قسەكردندا بكەن، چونكە ئەستەمە پیاوان بەرگەی ئەو شێوەیە بگرن، كە عەزیەكی هاوینە دەیداتە خانمان.

پانتۆڵی تەسك، یاخود كابۆی قاچ باریك
ئەو پانتۆڵانەی قاچەكانیان باریكە لەش و لاری خانمان ڕێكتر دەردەخەن و باڵایان درێژتر دەردەكەوێت و هێڵەكانی لەشیان دەردەخات، ئایا ئەمانە شتانێكی ناوەزە نین؟ جگە لەمانەش ناتەواویكانی جەستە دادەپۆشێت و خانمان دەتوانن بە شێوەیەكی ئاسانتر بۆ ڕۆژەكەیان ئامادە ببن و بە جوانترین شێوە دەر بكەون.

بلوزی خوری
بلوزی خوری بە تایبەتی ئەو بلوزانەی قەبارەیان گەورەترە زۆر ڕاكێش و لە هەمان كاتدا ئاسودەی دەبخشێت،خانمێك كە بلوزی خوری لەبەر دەكات وا لە كەسی بەرامبەری دەكات كە تێبگات كە باوەڕی تەواوی بە خۆی هەیە و بە جوانیەكەی هەیە و ڕێگە بە خۆی دەدات جلێكی ئاسودە لەبەر بكات هێشتا بتوانێت شۆخ وشەنگ دەربكەوێت.

جلی وەرزشی و بەستنی قژ
بەتەنها ئەو ڕاستیەیەی كە خانمێك ئارەزوی لە وەرزش بێت زیاتر سەرنج ڕاكێشتری دەكات لە لای پیاوان و بێگومان ئەو T-shirt ەی وا دەكات پیاوان ئەو خانمانەی كە جلی وەرزشی لەبەردەكەن زیاتر لەگەڵیاندا هاوڕێیانە و ڕووگەشتر بن و بەستنی قژیش لەلایەن خانمانەوە دەبیتە هۆی دەركەوتنی هێڵەكانی شان و مل و گۆێكان بێت كە ئەمە شێوەیەكی خانمانەیان پێدەبخشێت و سەرنج ڕاكێشتر دەردەكەون.

عەزی فەتحەدار
ڕاستیەكی نەشاراوەیە كە ئاڵۆزی لە كەسایەتی خانماندا زیاتر سەرنج ڕاكێشتریان دەردەخات و ئەو عەزیانەی كە درێژن و فەتحەیان تێدایە كە ئاڵۆزی و شۆخ و شەنگی دەداتە خانمان و دەرخستنی ڕانیان زۆر سەرنج ڕاكێشترە لە عەزیەكی كورت و بێ فەتحە و هەروەها نەخشی عەزیەكەش گرنگی تەواوی هەیە چونكە نەخشێكی هەڵە دەتوانێت لە جوانیت كەم بكاتەوە.

كڵاوی وەرزشی
كردنە سەری كڵاوی وەرزشی خانمان زیاتر سەرنج ڕاكێشتر دەكات و شێوەیەكی هێمن،وەرزشی و باوەڕبون بە خود و شێێوەیەكی سروشتیان پێدەبەخشێت.

پانتۆڵی كەمەربەرز
پانتۆڵی كەمەر بەرز شێوە و كەمەری خانمان زیاتر دەردەخات و جوانیەكی ژنانە دەبەخشێت بە خانمان و ئەم جۆرە پانتۆڵە زیاتر گونجاوە بۆ ئەو خانمانەی كە دەیانەوێت هەست بە ئاسودەی بكەن.

كراسی كلاسیكی
لەبەركردنی كراسی سپی كلاسیكی بێ خەوش و  چرچی هەمیشە شێوەیەكی سەرنجڕاكێشتر دەداتە خانمان و وێنەیەكی وا دەبەخشێت كە گەیشتن پێیان ئاسان نەبێت،ئەم كراسە دەتوانرێت بۆ كار یاخود هەرشوێنێك دەتوانرێت لەبەر بكرێت.

تەنورەی قەڵەمی
تەنورەی قەڵەمی كاتێك كە لەگەڵ پێڵاوی بن بەرز دەكرێت ڕۆشتنی خانمان هێواش و نەرم دەكاتەوە ئەم جۆرە تەنورانە شێوەی كاتژمێری لمین وەردەگرێت و زیاتر هێڵەكانی لەشی خانمان دەردەخات و لە كار بێت یاخود بۆنەیەك خانمان سەزنجڕاكێشتری دەكات.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز