نینۆكەكانت دەربارەی تەندروستیت چیت پێدەڵێن؟

جیهان

12/08/2018‌ 1035 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
نینۆكێكی تەندروست سافە و ڕەنگی ئاساییە، هەر شتێك كە كاریگەری هەبێت لەسەر درێژبوونەوەی نینۆك و یان شتێك كاری لێبكات دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی نینۆكەكە.

نینۆكی مرۆڤ زۆر شت دەڵێت دەربارەی تەندروستیان، هەندێك لەگۆڕانكارییەكانی نینۆكەكان زۆر جار بە ئاسانی دەتوانێت چارەسەر بكرێت، هەندێك كاتیش لەوانەیە پێویستی بەچارەسەری پزیشكی هەبێت.

لێرەدا ئێمە چەند هۆكارێك باس دەكەین، هەروەها چۆنییەتی گرنگیدان بەنینۆكەكانیش باس دەكەین:

هۆكار و نیشانەكانی نەخۆشی نینۆك:
توێخ هەڵدانی پێستی نینۆك دەگەڕێتەوە بۆ چوونە ناو تەمەنەوە ، یان بەهۆی برینداربوون ، یان كەمی ڤیتامین، هەندێك شتی دیكەی وەك ڕەنگ گۆڕانی نینۆكەكان یان هەبوونی پەڵە یان لێبونەوەی نینوك لە پەنجەكان ئەوا ئەگەری هەیە بەهۆی ژەهراوە بوونەوە بێت یان بە هۆی نەخۆشییەوە.

هەروەها نەخۆشییەكی دیكە هەیە، كە بە دەردە سەدەف ناسراوەو لە سەدا ٥٠ ی خەڵكی ئەگەری هەبوونی ئەو نەخۆشییەی هەیە.

هەندێك حاڵەت-یش هەیە، كە زۆر ئاسایین، بەڵام هەدێكیان پێویستیان بەسەردانی كردنی پزیشك هەیە، كە لەوانەیە مەترسیدار بن، ئەمانەش چەند حاڵەتێكن:

ئەگەر شێوەی نینۆكەكە بگۆڕێت. ئەستور بوون و تەنكبونی نینۆك. توێخ هەڵدانی نینۆك. هەڵكەندنی نینۆك. سوور بونەوەی چواردەوری نینۆكەكان. ئاوسانی چواردەوری نینۆكەكان. هەبونی ئازار. خوێن لێهاتن لە داوری نینۆكەكان. لێبونەوەی نینۆكەكان.

چارەسەرەكانی:
دوور كەوتنەوە لە قرتاندنیان بە ددان یاخود دەست.
دووركەوتنەوە لەڕاكێشانی توێخی چوارداوری نینۆكەكان.
ڕێك كردنەوەی نینۆكەكان كاتێك تازە لەحەمام هاتویتە دەرەوە.
بەكارهێنانی مقەست و بڕبەندی باش.
بەكارهێنانی كرێمی تایبەتی نینۆك.
دووركەوتنەوە لە بە كار هێنانی بۆیەی نینۆك و ئەسیتۆنی بۆیە.
بۆ ڕێك كردنەوە و ژوانكاری هەمیشە سەردانی كەسانی شارەزا دەبێت بكرێت.

وەرگێڕان: ساری حەكیم