"من پاوڵ واڵكەرم" ئەو ڤیدیۆ دیكۆمێنتارییەی هەستی هەوادارەكانی جوڵاند

جیهان

12/08/2018‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هیچ رێگەیەكی راست نییە بۆ ئەوەی ڤیدۆیەكی دیكۆمێنتاری دەربكەین كاتێك، كە كەسێكی بەناوبانگ گیان لەدەست دەدات.

ئەگەر ئەستێرەكە هەرچییەكیشی كردبێت وەك ژیانی تایبەتی خۆی ، یاخود ژیانی دەرەوەی، ئەوا هەمیشە بەشێك دێتە پێشەوە، كە ناتوانن خەم و پەژارەی هەوادارەكانیان  ڕوونبكەینەوە. 

تۆڕی پارامۆنت كاتێك كەسە بەناوبانگەكان بە شێوەیەكی تراژیدی گیان لەدەست دەدەن ، شوێنێكیان بۆ هەڵدەكۆڵن وەك، جۆن ئێف كینێدی، هیڵس لیجر و بروسلی. 

ئەو تۆڕە فیمێكی دیكۆمینتاریان بەناوی: "من پاوڵ واڵكەرم" وە دەركرد، كە لەفیمەكەدا وەسفێكی زۆری ئەستێرەری فیلمی بەناوبانگ " فاست ئاند فیورس" دەكەن، كە چاوپێكەوتن لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەكەیدا دەكەن.

فیلمەكە بە ڤیدیۆیەكی كاریگەر دەست پێدەكات كاتێك پاوڵ ئاهەنگی ١٥ ساڵی لەدایك بوونی دەگێرێت، پاشان باسی ژیانامەكەی دەكات، كە چۆن گەورە بووە لە لۆس ئەنجلۆس،  چۆن بووبە ئەكتەر لە تەمەنێكی لاودا. وەك هاوڕێكەی بە كەسێكی سەركێش ناوی دەبات،و هەمیشە وەك كەسێكی گەورە خۆی دەرخستووە و . ئەمەش وای كرد كە خولیای بۆسیباقینی ئۆتۆمبێل زیاد بێت،و دەرئەنجام لە تەمەنی ٤٠ ساڵی دا ٢٠١٣ بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دا.

دەرهێنەر ئەدریان بویتنهویس زۆربەی كاتەكانی بە تیشك خستنە سەر پیشەی پاوڵ واڵكەر وەك ئەكتە. هەر لە سەرەتاوە كە رۆلی لە" پلیزنتفیل" دا بین و ئەمەش وای كرد كە وەك ئەستێرەیەك لە فیلمی " فاست ئاند فیورس" دا دەربكەویێت. هەروەها هەواڵێكی سەیروسەمەرە هەیە لەسەر وەرنەگرتنی رۆڵ لە فیلمی "سوپەرمان"دا ئەویش بە بیانوی ئەوەی كە ئەو رۆڵە بۆ ئەو ناگونجێت.

ئامانج لە ناونانی تایتڵی فیلمەكە بە "من " ئەوەیە كە ئەو وشەیە زۆر هەست بزوێنە،و ئەوەی كە فیلمی لیجەر بەدەستی ‌هێنا ئەوەبوو كە زۆڕێك لە كورتە ڤیدیۆكان ، ب لە ژیانی ڕاستەقینەو لەكاتی فیلمدەركردنی پاوڵ واڵكەردا گیرابوون.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل