خواردنی پیاز بەشێوەی رۆژانە سوودێكی زۆری بۆ جەستە هەیە

جیهان

12/08/2018‌ 3082 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس،
پیاز یەكێكە لە سەوزە بەناوبانگەكان لە جیهاندا ، كە گەشە دەكات‌و ساڵانە بڕێكی زۆر بەرهەم دەهێنرێت ،  هەروەها تامێكی خۆش بە خواردنەكانمان دەگەیەنێت .

پیاز چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە وەك پیازی جۆری نەیجیری ، پیازی سپی ، پیازی سەوز ، پیازی سور، كە سەوزەیەكە جگە لەوەی تامێكی بێهاوتا بە خواردنەكان دەگەیەنێت‌و دەتوانێت خواردنەكانمان زیاتر تەندروستتر بكات.

لێكۆڵینەوەكان دەڵێن خواردنی پیاز بە كاڵی واتە لەناو خواردنەكاندا نەبێت دەتوانێت بڕێكی زۆر لە ڤیتامینە جیاوازەكان بۆ لەش دابین بكات، كە ئەمەش زۆر بە سودە بۆ مانەوەی لەش بە تەندروستیەكی باش ڕۆژانە، بۆیە باشتر وایە بە كاڵی بخورێت.

هەروەها خواردنی پیاز زۆر بە سودە بۆ سیستمی بەرگری لەش، بۆیە ئەگەر بڕێكی زۆرتر لەپیاز لە خۆراك و زەڵاتەكاندا بەكاربهێنیت وا لە لەشت دەكات، كە ناهێڵێت بە هیچ جۆرێك بەكتریاكان توشی نەخۆشیت بكەن بەتایبەت لەتوشبوون بە هەڵامەت دەتپارێزێت.
 
خواردنی پیاز بەتایبەت بە كاڵی توشبوون بە جەڵدەی دڵ كەمدەكاتەوە ، هەروەها پەستانی خوێن ڕێكدەخات ، یارمەتی هەناسەدان دەدات، چونكە خواردنی پیاز ئیسراحەت بەماسولكەكان دەدات بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی، كە نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە سودی زۆرە .

لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە، كە خواردنی پیاز ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی گەدە و قوڕگ كەمدەكاتەوە ، لەگەڵ چەندین سوودی تر بۆ جەستەی مرۆڤ.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر