سودەكانی لەپێكردنی گۆرەوی لەكاتی خەوتندا

جیهان

12/08/2018‌ 1674 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەر یەكێك لەئێمە لەشەواندا لەوانەیە بەهۆی ساردبوونی پێیەكانمان نەتوانین بە باشی بخەوین، لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە ساردبوونی پێیەكانمان دەبێتە هۆی تەسككردنەوەی ملولەكانی خوێن‌و ناهێڵێت بەباشی خوێن بسوڕێتەوە لە لەشدا ، بۆیە گەرمكردنەوەی پێت لەپێش خەوتندا یارمەتی مێشكت دەدات ئامادە بێت بۆ خەوێكی باش‌و تەندروست.

هەر بەپێی توێژینەوەكان، ئاسانترین ڕێگا بۆ گەرمكردنەوەی پێیەكان بەكارهێنانی گۆرەوییە، كە لەپێكردنی گۆرەوی بۆ خەوتن لە شەواندا یارمەتی پاراستنی پلەی گەرمی لەش دەدات بەتایبەت پێیەكان.

هەروەها لەپێكردنی گۆرەوی لەشەواندا لە لایەن ئافرەتانەوە دەبێتە هۆی دابەزاندنی پلەی گەرمی ناوەكی لەشیان، یەكێكی تر لە سودەكانی لەپێكردنی گۆرەوی بریتییە لەهێشتنەوەی پاژنەی پێ بە پاكی و بە بێ قڵیشاندن، بەتایبەت بەكارهێنانی جۆری لۆكە توانای هێشتنەوەی پێیەكانی هەیە بە وشكی.

هاوكات گوێرەوی یارمەتی لەش دەدات بۆ دوركەوتنەوە لەنەخۆشی ڕایناود، ئەم  نەخۆشییە كار لە ڕووی دەرەوەی پێست دەكات بە تایبەت پەنجەكان ، مانەوەی پێیەكان بەگەرمی توانای ڕێكخستنی لێدانی دڵی هەیە،  زۆربەی جۆرەكانی گۆرەوی دەتوانرێت بەكاربهێنرێت، بەڵام نابێت توند و تەسك بێت بۆ پێیەكان.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر