راهێنانی ڕێكوپێك باشترین چارەسەرە بۆ لایەنی فكری

هەمەڕەنگ

12/08/2018‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چالاكییە فیزیاییەكان بە شێوەیەكی رێكوپێك بۆ ماوەی ٤٥ خولەك ٣ بۆ ٥ رۆژ لەهەفتەیەكدا دەتوانێت لایەنی فكری لەناوبەرێت. 

توێژەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی پێیانوایە زیاتر لەو ریژەیە رەنگە هەندێك كات زیان بەتەندروستی بگەیەنێت و سودبەخش نەبێت.

لەسەرئەنجامی راپۆرتێك، كە لەسەر ئاستی چالاكی ١.٢ ملیۆن كەس كرابوو بۆ ماوەی مانگێك و پاشان تێكرای كرا لەسەر تەندروستی لایەنی فكریان.

وەرزشەكانی وەكو پاسكیل سواری‌و ئایرۆبیك باشترین كاریگەری ئەرێنی هەبووە.

هەموو جۆرە چالاكییەكان دۆزراونەتەوە بۆ باشتركردنی تەندروستی فكری لەنێویشاندا ئیشكردنی ماڵ و چاودێری كردنی منداڵەكان ، رەگەزو تەمەنی كەسەكانیش گرنگ نین.

توێژینەوەكەش لەرۆژنامەی پزیشكانی دەروونی بڵاوكرایەوە، توێژینەوەكانی پێشتر، كە لەسەر كاریگەرییەكانی ڕاهێنان بوو بۆ تەندروستی لەیەنی فكری دەرئەنجامێكی دیاریكراوی نەبوو، هەندێك لەتوێژینەوەكان پێیانوایە كە كەمی چالاكی دەبێتە هۆی لاوازبوونی تەندروستی فكروە، هەروەها نیشانەیەك دەبیت بۆی.

لەمێژە زانراوە، كە ڕاهێنان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە.

كەسانی بەساڵاچووش دەبنە بەشێك لەتوێژینەوەكە، كە دەڵێت: "ئەوان ئەزموونیان هەبووە لەسەر تێكڕای ٣،٤ رۆژ لە لاوازی تەندروستی فكریان هەموو مانگێك.

لەنێوان خەڵكەكانیشدا ئەوانەی، كە پێشتر بەمەبەستی نەخۆشی دەروونی دیاریكرابوون ، دەركەوت ڕاهێنان كاریگەرییەكی گەورەی دەبێت لەسەریان، دەرئەنجامەكاش لە ٧ رۆژ لەمانگێكدا بۆ لاوازی تەندروستی فكری بەراورد كرا لەگەڵ ١١ رۆژی ئەو كەسانەی، كە راهێنانیان نەكردبوو.

گرنگە خەڵكی بۆ ماوەی چەنێك چالاك بن؟
٢ رۆژ جارێك چالاك بوون بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٦٠ خولەك باشترین رۆتینە.

وەرگیرانی: دییە فەرەیدوون