وێنە.. دایكێك ژەمە نانخواردنەكانی كچەكەی بەجوانترین شێوە دەڕازێنێتەوە

هەمەڕەنگ

12/08/2018‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر منداڵەكەت نان كەمدەخوات، ئەوا بەدڵنیاییەوە تۆ چەندین شێوازو ڕێگا بەكاردەهێنێت تاكو بتوانێت وای لێبكەیت، كە نان بخوات، بەڵام دایكێكی مالیزی بەناوی لی سامانسا چەند نموونەیەكی هونەری خۆی بڵاودەكاتەوە، كە بە كاری هێناوە و وا دەكات خواردنەكە  لەجاران سەرنج ڕاكێشتر بێت.

سامانسا بڕیاریدا ، كە بەهرە هونەرییەكەی بەكاربهێنێت تاكو چێژێكی زۆر ببەخشێت بەژەمە خواردنەكانی كچەكەی‌و بەتامتریان بكات، ئەو بۆ هەر ژەمێك دیزاینێكی جیاوازی داهێناوە. 

سامانسا دەیەوێت، كە خەیاڵەكانی وەك خەیاڵەكانی كچەكەی لێبكات تاكو بتوانێت وەك ئەو ییر بكاتەوە و بزانێت، كە ئەو زۆر ‌ئارەزووی چییە.

سامانسا توانی، كە خۆشییەكی زۆر ببەخشێت بە كچەكەی لەڕێگەی خواردنەكەیەوە، هەروەها توانی كچەكەشی ئاشنا بكات بە هونەر.

لی سامانسا ئەوەمان نیشان دەدات، كە ئێمە دەتوانین چەندین كارو باری ڕۆژانەی خۆمان بەشێوازی جیاواز بكەین و بیرۆكەی تازە دروست بكەین. 

زۆربەی كات ئێمە بێزار دەبین لە كردنی كار و ڕۆتینەكانی ڕۆژانەمان بە هەمان شێوازی كۆن چونكە ئێمە دەبێت هەمیشە لە هەوڵی تازە گەریدا بین.

سامانسا ئەوەشمان پیشان دەدات كە ئێمە دەبێت ئەوەی ئەیكەین خۆشمان بوێت و لە دڵەوە بیكەین.