مەكتەبی سیاسی ناتوانێت یەكلایبكاتەوە
یەكێتی پرسی بەستنی كۆنگرە دەخاتە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی

کوردستان

12/08/2018‌ 1064 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی دەیەوێت پرسی بەستنی كۆنگرە بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی، بۆ ئەوەی لەكۆی دەنگ دواین بڕیار لەبارەی بەستی كۆنگرە بدرێت.

ئەم هەوڵەش دوای ئەوە دێت، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر ئەو پرسەو لەسەر دیاریكردنی كاتی كۆنگرە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، كە لەو بارەوە چەند جارێك هەوڵیداوە.

لەو بارەوە سەرچاوەیەكی نزیك لەمەكتەبی سیاسی بەشارپرێسی راگەیاند "تائێستا كۆدەنگی لەسەر چۆنییەتی بەستنی كۆنگرەو دیاریكردنی كات نەگەیشتوونەتە رێككەوتن".

سەرچاوەكە راشیگەیاند "هەندێك لایانوایە كۆنگرەكە پێش هەڵبژاردن بكرێت تا گوڕو تین بدات بەجەماوەرەكەیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و هەندێكی تریش لایان وایە رەنگە كۆنگرە سەركەوتوو نەبێت‌و كَیشەكانی ناو كۆنگرە كاریگەری نەرێنی هەبێت، بۆیە تا ئیستا نەتوانراوە كات بۆ بەستنی كۆنگرە دیاری بكریت".

ئەمە لەكاتێكدایە یەكێتی نیشتمانی دەبوو، لەساڵی 2012 كۆنگرەی چوارەمی ببەستێت، بەڵام بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی تائێستا نەیتوانیوە وادەیەك بۆ بەستی كۆنگرەكەی دیاریبكات.

هـ ـ ح