شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا سێ ڕۆژ مۆڵه‌تیداوه‌ته توركیا تا قه‌شه ئه‌ندرۆ ئازاد بكات، له‌حاڵه‌تی ئازاد نهكردنیشیدا، واشنتۆن سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له‌شاری ترابزۆنی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا تا ڕۆژی چوارشه‌ممه مۆڵه‌تی داوه‌ته توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا توركیا قه‌شه ئه‌ندرۆ ئازاد بكات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕاشیگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی توركیا ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان بهتوركیا داوه، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه ئه‌ندرۆ ئازاد نه‌كات سزای زیاتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین".
ئه‌ردۆغان له‌وته‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، "توركیا سازش ناكات‌و ده‌یه‌وێت یاسا سه‌روه‌ر بێت".
ماوه‌ی دووساڵه قه‌شه ئه‌ندرۆ له‌توركیا زیندانه، كه ئه‌و وڵاته تۆمه‌تی هاوكاریكردنی بزاوتی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی داوه‌ته پاڵ قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه.
ڕ . ج