چەند هەنگاوێك واتلێدەكات رۆژانە بەدڵخۆشی بمێنیتەوە

جیهان

13/08/2018‌ 1760 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەریەك لەئێمە هەموو ئەو هەوڵانەی، كە دەیدەین بۆ گەیشتنمانە بەژیانیكی خۆش و ئاسودە ، ئەمەش كارێكی زحمەت وقورس نییە.

هیچ كاتێك درەنگ نییە گەر بمانەوێت ژیانمان خۆشترو باشتربكەین ، پێویستە ئیمە هەوڵبدەین ناخمان جوان بكەین، چونكە خۆش بەختی لەناخی مرۆڤەكانەوە دروست دەبێت، هەروەها هەوڵبدەین لەژیانی رۆژانەماندا خوو بەشتە باشەكانەوە بگرین، بۆ ئەوەی لەمانای ژیان تێبگەین.

هەڵبژاردنی بیرۆكە باشكان 
ئەمە یەكێكە لەو هۆكارە گرنگانەی، كە وامان لێدەكات گەشبینیانەو ئەرێنیانە بیر بكەینەوەو یارمەتیدەرە بۆ گەشكردنی مێشك، بەشێوەیەك هەوڵ بدەین، رۆژانە گوێ لەئامۆژگارییە باشەكان بگرین ، یان بچینە بەردەم ئاوێنە بەردەوام بڵێن ئەگەر باوەڕم بەكردنی شتێك بێت ئەوابەدەستی دەهێنم، هەموو رۆژێك سەرەتایەكی تازەیە‌و من شایەنی دلخۆشیم.

گفتوگۆكردن لەگەل خۆت بەشێوەیەكی ئەرێنیانە
مێشكی مرۆڤ وەك مۆگناتیزوایە گەر بیر لەشتی باش بكینەوە شتەباشكان روودەدات، بێگومان گەر بیرمان بۆ شیتی خراپ بڕوات شتە خراپەكان رودەدەن.

تۆ رۆژانە كاتەكانت لەگەڵ خۆتدا بەسەر دەبەیت پێوەستە بەشێوەیەك گفتوگۆ لەگەڵ خۆتدا بكەیت وەك ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەكی نزیكتدا بیت، هەموو كات ئامۆژگاری خۆت بكە بۆ كردنی شتە باشەكان ، ببە بەرێنیشاندەری خۆت، با تەنیا بیرۆكە باشەكان بە میشكتدا بێت، گەر كارێكی نوێ هاتە بەر دەستت مەلێ كارێكی قورسە توانای ئەنجام دانیم نییە، هەموو كات بلێ من كەسێكی بەتوانام بە باشی كار دەكەم سەركەوتن بەدەست دەهێنم.

ئەنجامدانی ئەو شتانەی، كە چێژی لێدەبینی 
ئەمە یەكێكە لەو خاڵە گرنگانەی، كە وادەكات هەست بكەیت لەكەشێكی ئارام و خۆشدایت ، رۆژانە لەدوای قوتابخانە، یان زانكۆ یان لەدوای كاركردن ، هەوڵبە بەشێك لەكانتەكانت تەرخان بكەیت بۆ ئەو شتانەی، كە لەدڵەوە چێژی لێدەبینی، مێشكت ئارام دەكاتەوە، وەك (سەیەركردنی فلیمێك ، چوون بۆ پارك ، خوێندنەوەی كتیب ، یان دروست كردنی ئەو خواردنەی، كە زۆر حەزی پێدەكەیت".

كردنی كاری خۆبەخش 
مەرج هەموو ئەو كارانەی كەدەیكەین لەبەرانبەردا پارە وەربگرین، یان سودێكی هەبێت بۆ خۆمان ، بەڵكو كردنی كارێك بەبێ ئەوەی قازانجی هەبێت بۆ خۆت وامان لێدەكات لەناخەوە هەست بەئارامی بكەین و شانازی بەو كاروە بكاین، كە بەبێ بەرانبەر ئەناجامان داوە.

دوركەوتنەوە لەهاورێیەتی كەسانی نەرێنی 
واتە دوركەوینەوە لەو كەسانەی بەردەوام هانت دەدەن بۆ لەناوبردنی بیرۆكە باشكەنت ، هەوڵدەدەن بتروخێنن و بەرەش بینانە سەیری ژیان بكەیت هیچ بیرۆكەیەكی باشیان پێنییە جگە لە هەولدان بۆ كەوتنت لە ژیان.

وەرگێڕان: چۆڤیان

بەپەلە