وێنەیی بۆ خانمان.. نوێترین مۆدێلەكانی عەزی بۆ هاوینی ئەم ساڵ

جیهان

13/08/2018‌ 3846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردنی نوێترین مۆدێل و ڕەنگ بۆ جلوبەرگ و عەزی لەهاویندا بۆ خانمان زۆر گرنگە. 

سەرچاوە جیهانییەكانی مۆدێل دەڵێن بۆ هاوینی ئەم ساڵ زیاتر مۆدێلە كۆنەكان باوە، مۆدێلەكان زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ ستایلی ساڵی پەنجاكان، یاخود شێوازە سپۆڕتییەكانی عەزی، كە زیاتر لە سەردەمی هەشتاكاندا بەكار هاتووە.

زۆربەی مۆدێلەكانی عەزی بۆ ئەم ساڵ بریتیین لەو شێوازانەی، كە زیاتر پینەپینەكراون و پان دەربكەون لە كاتی لەبەركردندا، كە ئەمەش وادەكات ڕوخساری ئافرەتان بەشێوەیەكی چالاكتر دەربكەوێت.

خانمان پێویستە زیاتر ئەو عەزیانە بپۆشن، كە قوماشێكی تەنك و سوك لەپێكهاتەكەیدا هەیە بۆ زیاتر ئاسودەبون و ڕێگری كردن لە گەرمابوونی زیاتر لە هاویندا.

ئامادەكردنی: هێڤار عومەر