شارپرێس: ژوری میوان بەیەكێك لەگرنگترین شوێنەكانی ناو ماڵ دادەنرێت بۆ پشوازی كردن لە میوان، كە پێویستە میوان هەست بە ئاسودەیی بكات تێیدا. ژووری میوانەكەت ڕەنگدانەوەی تەواوی ماڵەكەت دەردەخاتو ئەو شێوازەی، كە تۆ دەژیت تێیدا پشاندەدات. جوان ڕازاندنەوەی ژووری میوانەكەت وادەكات، كە میوانەكانت بە گەرمی و دڵ خۆشییەوە میوانداریت بكەن و بەئاسودەیی كاتەكەیان بەسەر ببەنو چێژ وەربگرن لەو مۆدێلو شێوازە بێهاوتایەی، كە رازاندوتەتەوە بۆ ژوورەكە. پێویستە بەجۆرێك ژوورەكە دیزاین بكەیت، كە قەرەباڵخ دەرنەكەوێت و بەكارهێنانی ڕەنگە كاڵ و ئارام بەخشەكان زۆر گرنگن ، كە بە پێی جوان دەركەوتنی ژورەكە كەل و پەلەكان دابنێیت بۆ نموونە دانانی ۲ كورسی جوانترە لە كورسی زیاتر لە ژورەكەدا بەم شێوەیە ڕازاندنەوەی ژورەكەت ئاسانتر دەبێتو جوانتر دەردەكەوێت. ئامادەكردن: هێڤار عومەر