نهێنی جوانی ئافرەتانی ناوچە عەرەبییەكان

جیهان

13/08/2018‌ 1741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئافرەتانی ناوچە عەرەبییەكان بەوە ناسراون، كە هەمیشە بە گەنجی و بەجوانی دەمێننەوە، كە خاوەنی پێستێكی تەندروست و گەنجن، هەروەها قژێكی بریسكەداریان هەیە.

لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، كە ئەوان خاوەنی جوانییەكن زۆر كەس نییەتی لەگەڵ ئەمانەشدا ئەوان هێشتا بایەخێكی زۆر بەجوانكاری خۆیان دەدەن.

نەریت‌و كلتوری ناوچەكەیان ڕێگاخۆشكەرە بۆ مانەوەی پێست‌و قژیان و پاراستنی ، ئەو پەچەیەی، كە ئەوان بەكاری دەهێنن یارمەتی پاراستنی پێستی دەموچاویان دەدات، لە تیشكی خۆری بەهێز و خۆڵ و تۆز و پیسبون لەكاتی چونەدەرەوەیاندا دەیانپارێزێت.

ئەمە یەكێكە لەناودارترین نهێینیەكانی مانەوە بەجوانی لای ئافرەتە عەرەبەكان و بەهۆی ئەو جلوبەرگە درێژانەی، كە لەبەری دەكەن ، لەچك لەسەر دەكەن بەشێكی زۆر لە جەستەیان دادەپۆشرێت‌و پارێزراو دەبێت لە هەموو هۆكارە دەرەكییەكان.

هاوكات كلتوری ئافرەتانی عەرەب بەجۆرێكە، كە ناچنە دەرەوە لە ماڵەوە ئەگەر تیشكی خۆری بەهێز هەبێت، یەكێكی تر لەنهێنییەكانی جوانی لای ئافرەتە عەرەبەكان ئەوەیە، كە بە بەردەوامی زەیتی تایبەت بە قژ  بەكاردەهێنێت ، هەروەها گەرماوی تایبەت بەكاردەهێنن بە بەردەوامی ،  ئەوان ڕۆژانە خواردنی تەندروست و فرێش دەخۆن.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر

بەپەلە