ئەو هۆكارانەی پیاوان دەتوانن سەرنجی خانمانی پێڕابكێشن

جیهان

13/08/2018‌ 2749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند هۆكارێك هەیە، كە پیاوان دەتوانن سەرنجی ئافرەتانی بەلای خۆیاندا پێرابكێشن‌و بەئاستی لێیان نزیك ببنەوە.

ئەو پیاوانەی، كە ئامانجی دیاریكراویان هەیە لە ژیانیاندا و دەزانن چیان دەوێت لەژیانیاندا زۆرتر جێی سەرنجی خانمانن‌و ئەو جۆرە وزەیە، كە لە پیاواندا هەیە .

بوونی ئامانج  بۆ باشتر كردنی ژیانیان وا دەكات خانمان سەرسام ببن، چونكە ئەمە یەكێكە لەو شتانەی، كە خانمان دەیانەوێت بونی هەبێت لە پیاواندا.

هەموو كەسێك دەیەویت، كە كەسەكانی دەوروبەری بە باشی لێی تێبگەن و ڕێز لەهەستەكانی بگیرێت و زۆر كەم كەسیش هەیە بیەوێت، كە هەستەكانی ڕوون بكاتەوە و دەریان بخات.

بونت لە ژیانی خانمێكدا و هەستكردن پێی و ناسینی و پێدانی سەرنج دەبێتە گەورەترین دیاری، كە بیەوێت پێشكەشی بكرێت.

هەبوونی ڕۆحیكی گاڵتە ئامێز لە پیاواندا یەكێكە لەو شتانەی، كە خانمان حەز بە بوونی دەكەن، چونكە بە ڕێژەیەكی زۆر ئەو پیاوانەی زۆرتر سەرنجی خانمان ڕادەكێشن ئەوانەن جدی نین‌و ڕۆحی گالتەیەن تێدایە، چونكە ژیان جدیە هەبوونی پیاوێك، كە دنیاك دروست بكات كەمێك لە ژیانی جدی دوریان بخاتەوە سەرنج ڕكێشترین شتە بۆ خانمان.

پیاوانێك ، كە كردارەكانیان پێشبینی نەكراوە زۆر سەرنج ڕكێشن لەلای خانمان، چونكە ئەگەر هاتوو خانمێك توانی پێشبینی هەموو جوڵەو قسەو و ڕەفتارەكانت بكات دەبێتە هۆی زوو دوركەوتنەوەی ئەو خانمە بۆ نموونە مەرج نییە هەر لە بۆنەكاندا دیارو گوڵی پێببەخشیت دەتوانیت هۆكاركیتر دروست بكەیت بۆ نموونە دیاری پێشكەش بكە بەهۆی ئەوەی لە ژیانتا ئەو خانمە بوونی هەیە.

هەبوونی توانای سەركردایەتی كردن ئەمە یەكێكە لەو نهێنییانەی، كە خانمان پێی سەرسامن بە هەبوونی ئەو ئەو توانایە لە پیاواندا، كە بتوانێت لە باتی بە كارهینانی هیز تواناكانیان بەكاربهێنن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی، كە بەرەوڕوویان دەبێتەوە.

پیاوان دەتوانن سەرنجی خانمان ڕابكێشن بە نەشاردنەوەی هەستەكەنیان، كە ئەمەش هەستی ئاسودەیی دەبەخشێت چ بە پیاوان چ بەخانمان كەواتە هەرگیز هەستەكانتان مەشارنەوە.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز