ڤیدیۆ.. رووداوی گیانلەدەستدانی خانمێك كاردانەوەی درووستكردووە

جیهان

13/08/2018‌ 633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانمێكی ٥٨ ساڵی ئیسپانی گیانی لەدەستدا لەكاتێكدا هاوسەرەكەی لەئۆتۆمبیلەكەی دابەزی بۆ وێنەگرتن، ئەوە كاردانەوەی دروستكردووە.

لەو كاتەدا ئەو خانمە لە ناو ئۆتۆمبیلەكەدا ماوەتەوەو دوای ئەوەی، كە دەكەویتە خوارەوە لەسەر گردیك و ئۆتۆمبیلەكە نقومی ئاو دەبێت گیان لەدەستدەدات‌و هاوسەرەكەشی وێنەی گرتووە.

لەئێستادا هاوسەرەكەی دەستگیركراوە بەهۆی ئەوەی گۆمانی لێدەكرێت كوشتنی بەمەبەست لەرووداوەكە هەبێت، لە كاتیكدا تەنیا ئەو خانمە ٥٨ ساڵە لە ناو ئۆتۆمبیلەكەدا ماوەتەوە و هاوسەرەكەی وەك خۆی وتی بۆ وێنەگرتن لە ناو ئۆتۆمبیلەكە دابەزیوە.

بەڕێكەوت لە لەیەن یەكێك لە شاهیدەكانی ئەو ڕووداوەوە ریكۆردی ئەو دیمەنە كراوە، كە تیدا ئۆتۆمبیلەكە دەكەوێتە خوارەوە، دوای درەنگانێك لەرووداوەكە مەلەوانەكان لاشەی ئەو ئافرەتانەی دەرهێنا لە ئاوەكە و دواتریش ئۆتۆمبیلەكە دەرهێنراوە.

ئەو خانمە ٥٨ ساڵە لەگەڵ هاوسەرەكەی بۆ گەشتێك بە ناو ئیسپانیادا دەكەونە ڕێ و لە ڕێگادا شوێنیكی جوان دەبینن، كە پێی دەوترێت پلازا دی ئارماز كە ئەم ڕوداوە دڵتەزێنەی لێكەوتەوە.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز