چـــۆن وا لەخەڵك دەكـــەیـــــــت تۆیان خۆش بـــــوێت

هەمەڕەنگ

13/08/2018‌ 529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەتەوێت ببیت بە یەكێك لەو كەسە دڵخۆشانە، ئەوانەی رێزیان لێدەگیرێت لەلایەن ئەو كەسانەی، كە خۆشیاندەوێن؟ 

لە كاتێكدا، كە پێت وانییە كەس بتوانێت هەستی بگۆڕێت بەرانبەرت، دەتوانیت وا لەخۆت بكەیت، كە زیاتر خۆشەویست بیت.

هەنگاوەكان:
تێبگە لەوەی، كە خۆشەویست بوون نابێتە هۆی بەناوبانگ بوون.
كەسێكی ڕووخۆش بە
مامەڵە كردنێكی جوان‌و كراوەت هەبێت، ئەگەر دەتەوێت خۆشەویست بیت ئەوا هەموو كەسێك خۆش بوێت. 

كەس ناتوانێت كەموكوڕی و هەڵە لەمیهرەبانترین كەسدا بدۆزێتەوە، بەشێوەیەكی میهرەبانانە بدوێ، لەگەڵ هەموو كەسێكدا بەڕێز بە.

كات ببەخشە بەوانی دیكە 
باشترین شت ئەوەیە، كە بتوانی كاتی خۆتیان بۆ تەرخان بكەیت.

خۆت بە 
تۆ دەتەوێت خەڵكی تۆی بوێت بەو شێوەیەی، كە هەیت، نەك بەو شێوەیەی، كە ئەوان بیری لێدەكەنەوە، كە تۆ چۆنی.

خۆشی بكەو پشوو وەرگرە 
كاتێك لەگەڵ خەڵكیدایت، دڵنیا بەرەوە لەوەی ئەوان دڵخۆشییەكان ببینن قەلەق و ڕوخاو مەبە. 

ئەگەر خەڵكی ببین، كە تۆ كەسێكی بێ خەم و بێدڵەراوكێی ئارەزوو دەكەن لێت نزیك ببنەوە و تێكەڵت ببن زیاتر لەوەی ئەگەر بزانن كەسێكی دوودڵ و بێزاریت.

ڕاستگۆبە بەشێوەیەكی جوان نەك بێ شەرمانە

كەسێك بە، كە ئامادەیی ئەوەو تیابێت چانسی دووەم ببەخشی 
دادوەر مەبە بەسەر هەڵەكانی خەڵكیەوە، هەمیشە ئەوە بیرخۆت بهێنەرەوە، كە ئەو دۆخەی كەسەكەی تیایە مەرج نییە وەكو دۆخەكەی تۆ باش بێت. 

تێگەشتوو بە 
هەمیشە ئامادە بە بۆلێكۆڵینەوە بە شێوەیەكی باش ، وە ئامادە بە بۆ بەخشین .

كەسێكی دڵسۆز و متمانە پێكراو بە 
خۆشەویستی خۆو ببەخشە بەخەڵكی  بوونی دڵسۆزی دەبێتە هۆی گەرانەوەی دڵسۆزی لەكەسە كانەوە بۆ تۆ، ئەگەر كەسەكەش مانادار بێت.

متمانەو بەخۆت بێت، عادەتەن ئەو كەسانەی كەمتر ڕیز لە خۆیان دەگرن خەڵكی خۆشی ناوێن. 

ئەگەر خەڵكی پێیان وابوو، كە تۆ متمانەت بە خۆتە و لە هەمان كاتدا خۆپەرست نیت دەیانەوێت زیاتر لە دەورت بمێننەوە.

وەرگێرانی: دییە فەرەیدوون