شارپرێس:
زۆرێك لەخۆراكەكان ڕۆژانە بەسودن بۆ تەندروستی مرۆڤ وەك سەوزەو میوەكان و گۆشتی سور ، هەروەها لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە خواردنی یەك هێلكە ڕۆژانە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.
لێكۆڵینەوەكە بۆ 6000 هەزار گەنج لەوڵاتی چین كراوە دەركەوتووە ئەو كەسانەی، كە ڕۆژانە ۱ هێلكە دەخۆن مەترسی %۱۸ كەمترە لەتووش بوون بە نەخۆشییەكانی دڵ , بە بەراورد بەو گەنجانەی، كە هێلكە ناخۆن.
ئەو نەخۆشییانەی، كە ئەگەری هەیە توش ببیت بەهۆی نەخواردنی هێلكەوە وەك جەڵدەی دڵ، سست بوونی دڵ ، هەموو ئەو كێشانەی، كە تووشی دڵ دەبێت، هەروەها بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
هەروەها نەخواردنی هێلكە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆری خوێن و لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و نەخۆشییەكانی قەڵەوی.
لەڕابردوودا پزیشكەكان هەمیشە ئاگاداری نەخۆشەكانیان دەكردەوە، كە هێلكە لە ژەمە خۆراكەكانیاندا بەكاربهێنن و هەمیشە گرنگی هێلكەی بۆ نەخۆشەكان ڕوونكردووەتەوە، چونكە هێلكە بڕێكی زۆر لەپڕۆتین لە پێكهاتەكەیدا هەیە، كە سودی زۆر بەجەستە دەگەیەنێت.
وەرگێڕان: هێڤار عومەر