چۆن دەبیتە هاوسەرێكی نموونەیی بۆ خێزانەكەت؟

جیهان

14/08/2018‌ 1132 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خێزان یەكێكە لەفاكتەرە گرنگەكانی كۆمەڵگە، پێویستە زۆر بەوریایەوە پارێزگاری لێبكرێت.

هەڵەیە گەر بلێین خیزانێك هەیە هیچ كێشەو گرفتێكیان نییە ، بێگومان هەر یەك لەخێزانەكان خاوەنی كۆمەلێك كێشەو گرفتە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە چۆن بەلێزانییەوە چارەسەری كێشەكان بكەین بەشێوەیەكی سەرەكی رێز ، خۆشەویستی ، لێك تیگەشتن چارەسەرە بۆ زۆربەی كێشەكان .

راستگۆبە لەگەڵ خێزانەكەت، یان هاوبەشەكەت دەربارەی بێروبۆچوون و هەستەكانت ، زۆر گرنگە راستگۆیی لەنێوان هاوسەرەكاندا بنەمایەكی زۆر گرنگە بۆ دروست بوون‌و بەردەوام بونی پەیوەندی ، لەوانەیە قورس بێت گەر هەست بەهەرچیەك بكەیت، یان كێشیەكت هەبێت راستەوخۆ بە هاوسەرەكەت بڵێت، بەڵام مەرجە ئەم خاڵە پەیرەو بكرێت، گەر شتێك لەهاوسەرەكەتدا هەیەو حەزی پێناكەیت زۆر باشترە راستەوخۆ بەشێوەیەكی لۆژیكییانە پێبلێت و تێبگەیەنیت.

ببە بەپارچەیەكی گرنگ لەخێزانەكەتدا ، واتە كاتێك لەسەر كارەكەت دەگەرێیتەوە بۆ ماڵەوە هەوڵمەدە هیلاكی و ماندویت كار بكاتە سەر پەیوەندییەكەتان تورەیی خۆت بە هاوسەرەكت دەركەی، بەڵكو پێویستە هاوكاری بكەیت لەكاری ناوماڵ وەك قاپ شتن، چاودێریی كردنی منداڵەكەتان یان هەرشتێك بێت ، یاخود بە دەربرینی وشەی خۆشویستی، كە پەیوەندییەكەتان جوانترو بەهیزتر دەكات ، هاوسەرەكەت تۆ بەكەسێكی نموونەیی دەبینێت جیاواز لە هەموو هاوسەرەكانی تر.

پشتگیری خێزانەكەت بكە ، گەردەتەوێت بۆ هاوژینەكەتی بسەلمێنی، كە خۆشت دەوێ ئەوا بەردەوام پشتگیری بكە لەكارەكانیدا گەر بچووكترین شتیش بێت ، گەر لە كارێكدا سەركەوتوو نەبوو پیوێستە.

وەرگێڕان: چۆڤیان