بەخواردنی رەنگ پەلكە زێڕینەكان مێشك بەهێز بكە

جیهان

14/08/2018‌ 1011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەتا بەرەو تەمەن برۆین نیگەران دەبین دەربارەی تەندروستیمان، بەتایبەتیش كاتێك بەتەمەن بوون بەسەر مێشكماندا دێت.

بەرنامەیەكی خۆراك بەكاربهێنە، كە هەمەجۆر و رەنگاو رەنگ بێت، كە مێشك بەهێز بكات‌و كاریگەری ئەرێنی (پۆستیڤانەی) هەبێت لەسەر یادەوەریەكانت.

ڕەنگی شین
توێژینەوەكانی ئەم دواییە پێشنیاری بەكارهێنانی توتڕك دەكەن  بەتەنیا بۆ درەنگ بەساڵاچوونی مێشك.

لێكۆڵەرەوەی بواری خۆراك كاساندرا بارنس دەڵێت، "توێژینەوەكان پێشنیاری خواردنی توتڕك دەكەن بۆ باشتركردنی تەندروستی مێشك بەتایبەت كاتێك دەچیتە تەمەنەوە".

زاناكان ئەوەیان خستە ڕوو، كە خواردنی توتڕك لە ژەمی بەیانیاندا كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت لەسەر یادەوەری و وریات دەكاتەوە تاوەكو ٥ كاتژمێری دواتر، رەنگە هۆكاریش بێت بۆ دژە ئۆكسان‌و هاندانی وروژمكردنی خوێن.

ڕەنگی پرتەقاڵی
زەردەچەوە یەكێكە لەباشترین جۆری بەهاراتەكان،  سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مێشك هەیە.

كاساندرا دەڵێت: "توێژینەوەكە ئاماژەی بەم باشترین جۆرەی بەهاراتە كرد، كە بۆ هەموو شتێك بەسودە و سودەكانی لەژماردن نایەن لەوانەش، بۆ پێست و دڵ و هەرس كردن".

هەروەها زەردەچەوە بە سودە بۆ تەندروستی مێشك و بە‌هێز بوونی یادەوەری، یارمەتی كەمكردنەوە و نەهێشتنی نەخۆشی  زەهایمەر  دەدات، كە دەتوانیت رۆژانە كوچكێك لە زەردەچەوە بكەیتە شۆرباكەتەوە، یاخود قاوەكەت.

ڕەنگی پەمەیی
ماسی یەكێكە لەو خواردنانەی، كە بەناوبانگە بۆ تەندروستی مێشك، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە ئۆمێگا ٣ ی تێدایە، كە %٦٠ ی مێشك پێك هاتووە لەو ترشە چەورییە، هەموو مەسییەكان بەهەمان ڕیژە چەوریان تێدا نییە، ماسی سەلەمونی رەنگ پەمەیی سودبەخشترینیانە. 

رەنگەكەش واتای دژە ئۆكسان دەدات‌و كاریگەرییەكی پارێزەرانەی هەیە لەسەر مێشكمان، كە زاناكان جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی، كە ئەو كەسانەی بە زۆری ماسی چەور دەخۆن بەشێوەیەكی كەمتر مێشكیان دەپوكێتەوە.

بۆیە مێشك بپارێزە بەخواردنی ماسی ٢ جار لە هەفتەیەكدا، ماكرێل و توناش دوو سەرچاوەی سەرەكی ئۆمێگا ٣ن.

ڕەنگی سەوزی تۆخ
هەموومان دەزانین، كە خواردنی سەوزییەكان باشن بۆ تەندروستی، بەڵام ئایا تا ئێستا زانیوتە، كە خواردنی سەوزیەكانش مێشك بە هێز دەكەن؟

هەتا سەوزییەكە تۆختر بێت باشترە، سەوزەواتەكانی وەكو گەڵامێو و سپێناخ پڕن لە مەگنیسیۆم و كالیسیۆم، ككە ئەم كانزا زیندووانە ڕێگە بەپەیوەندی نێوان مێشك و جەستە دەدەن، خواردنی گیای دەریای سودبەخشە بۆ تەندروستی، هەروەها دەولەمەندە بە مەگنیسیۆم  و سەرچاویەكی باشی یۆدیشە، كە ئەمەش بەسودە بۆ یادەوەری و بیركردنەوە و فێربوون .

ڕەنگی زەرد
هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هەوادارانی هێلكە و گۆشت، كە خۆراكە زەردەكان وەكو زەردێنەی هێلكە و گەنمەشامی شیرین دەوڵەمەندن بە ڕەنگی زەرد. 

لە كاتێكدا ڕەنگی زەرد بەناوبانگە بۆ تەندروستی چاوەكان، كە لە مێشكدا تۆماردەكرێت و وا بیردەكرێتەوە، كە كاریگەریەكی پارێزەری هەبێت.

زەردێنەی هێلكە دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكانی ( A, D, E, K,6B ) و ئەو خۆراكانەی، كە مادەی كۆڵینیان تێدایە سوتەمەنی سەرەتای و باشن بۆمێشك و یادەوەریەكان . 

كاتێك زانكۆی بۆستن تاقیكردنەوەی لەسەر ١٤٠٠ پێگەیشتووی سەروو تەمەن ١٠ ساڵ كردو بۆیان دەركەوت، كە ئەو كەسانەی ڕێژەیەكی زۆر لە كۆڵین دەخۆن ئاستی مێشكیان باشترە لەو كەسانەی كە نایخۆن. 

وەرگێڕانی: دییە فەرەیدوون