زانیاری ورد لەسەر فیلم كارتۆنە بەناوبانگەكانی منداڵان

هەمەڕەنگ

14/08/2018‌ 1725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێسك
جیهانەكەمان پڕە لەنهێنی‌و ئاڵۆزییەكان، ئەوان لەهەموو شوێنێكی دەوروبەرمانن، لەسروشتدا، لەخەڵكدا، لەژیانداو تەنانەت لەكارتۆنەكانیشدا. 

ئەگەر چەند سەدەیەك بخایەنێت بۆ ڕوونكردنەوەی ئاڵۆزییەكان، ئەوە زۆر ئاسانترە بۆ وەڵامدانەوەی نهێنییەكانی كارتۆن‌و فیلمەكان.

جۆرەكەی سكۆبی-دوو چییە؟
سكۆبی-دوو دانیماركییەكی نایابە، دەرهێنەری كارتۆنەكە كەساییەتییەكای لەم جۆرە سەگەوە كێشاوە، بەهەرحاڵ، لەئەنجامدا، ڕەنگی سكۆبی و هەندێك بەشی جەستەی گۆڕاوە و هەتاوەكو چەند پەڵەیەك لەسەر جەستەیەتی.

ئایا دۆناڵد دەك هاوشێوەی خۆی دەخوات؟
ئەوە مراوینییە-ئەوە قەلە! لەم بەشەدا كەسایەتییەكان ئاهەنگی ڕۆژی سوپاسگوزاری دەگێڕن، بەگوێرەی نەریتەكان، خەڵك، هەروەها مراوییە كارتۆنییەكان ، ئەكرێ قەل بخۆن.

ئایا مشكەكەی تۆم‌و جێری كچە یاخود كوڕ؟
باشە.. ئێمە وای دادەنێین كە ئەو كوڕە.

منداڵی خۆرەكەی تێلیتوبیس لە ئێستایا شێوەی چۆنە؟

جێس سمیز قوتابییەكی ٢٢ ساڵە، لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا دەركەوت، كە منداڵە خۆرەكە بووە لە بەرنامەییەكی بەناوبانگی تەلەڤزیۆنیداو ئەو هونەرمەند نییە، بەسادەیی یەكجار، زەردەخەنەكەی تێبینی كراوە لەلایەن دكتۆرێكی منداڵانەوە لەنەخۆشخانە، كە ئاڕاستەی كرابوو لەلایەن بەرهەمهێنێری  تێلیتوبیس بۆ دۆزینەوەی منداڵێك بۆ ڕۆڵی منداڵە خۆرەكە.

بۆچی تەنیا قرچ‌و قۆڵی مرۆڤ پیشان ئەدرێت لەتۆم و جێریدا؟
شتەكە ئەوەیە، كە ئەم كارتۆنە بەرچاو ڕاستی ئاژەڵەكان پیشان دەدات، نەك مرۆڤ، تەنیا وێنەی بكە ئەگەر مرۆڤەكان بەتەواوەتی دەركەون، دواتر لە نزیك خاوەنی پشیلەكە،  پەلەكانی پشیلەكە دەرناكەوێت، ئەوە هەر مشكەكە دەرناكەوێت، ئەوە هۆكارەكەیە، كە بۆچی تەنیا گۆرەوی‌و پێڵاوی خاوەنەكە دەبینین، ئەوە بووە شێوەیەكی بێهاوتا بۆ كارتۆنەكە.

كەتەنانەت بینەرەكانی وایان لە دەرهێنەرەكەی كرد خاوەنەكەی تۆم ببینرێت یەكجار.

بۆچی خێزانی سیمپسۆن زەردن؟
هەر زۆر لەسەرەتاوە، دەرهێنەری ئەم كارتۆنە ، مات گرۆنینگ، زانی، كە تەلەڤزیۆن پێویستی بە رەنگی زیاترە، نەیتوانی بمێنێتەوە لەسەر كەسایەتییەكانی كارتۆنی پیگپینك ئەو كاتانە و كاتێ دەرهێنەری ئەنیمییەكە هەر و مارگ و ماگگی و بارتو لیسا ی بەڕەنگی زەرد نیشانداوە ئەو ئەیزان،ی كە پێوستبوو پیاهەڵدانێك دروستكات، ئەو ڕاستە، لەمڕۆژانەی ئیستادا قورسە كەسێك بدۆزیتەوە كە ئەو خێزانە زەردە نەناسیت.

بۆچی زۆرینەی كەساییەتییەكانی كارتۆنەكان ٤ پەنجەییان هەییە؟
لەكاتی دروستكردنی دەستی ئەنیمەسنەكاندا، ئەوە هەم كات هەم پارە دەگەڕێنێتەوەو بۆ ستۆدیۆكە، تۆ بیردەكەیتەوە تەنیا یەكپەنجە! لەبەر ئەوەی دروستكردنی یەك كارتۆنی تەواوەتی بەماوەی یەكساڵ دەكێشرێت لەلایەن تیمێكی هەزار كەسی كارتۆن دروستكەرەكانەوە، یەكپەنجە دەتوانێت چەندین مانگی ئیشكردن بگەڕێنێتەوە، هەندێكاتیش بەسادەیی ئەوە بووەتە نەریت.

بۆچی كیسەڵە نینجاكان ناوی نیگاركێشەكانیان لێنراوە؟
نوسەرانی ئەم كارتۆنە، كێیڤن ئێستمان و پێتەر لاند، لەسەرەتادا پلانیان دانا، كە ناوی  ژاپۆنییە كۆنەكانییان لێبنێن، بەڵام دوتتر بڕیاریان دا نیگاركێشەكانی ڕێنیسانسیان لێبنێنن بەگاڵتەوە.

لەوەوە كیسەلەكان ئەم ناوانەیان وەرگرت میشێل ئەنجیلۆ ، لیۆناردۆ، ڕافیل، بێرنینی، دواتر بڕیاریاندا كە بێرنینی باشنییەو ئەمەش وایكردكە دۆناتیلۆ دەركەوێت.

بۆچی هەمووشازادەكانی دیسنی بێدایكن؟
بیردۆزێكی دڵبرین هەیە لە هاندەرانی ستۆدیۆوە وە واڕۆشتووە:لەدوای یەكەم داهاتی، واڵات دیسنی خانویەكی كڕی بۆ خێزانەكەی كەتییایدا دایكی بە شێوەیەكی تراژیدی مرد بەهۆی لێچونی گازاوە.ئەوەشوایكر دیسنی هەستبە گوناحییەكی زۆربكات،و هەموو دەقەنوسراوەكانی دەستكاری كردو هەوڵی خۆلێدورخستنەوەی سەرباەكانی لە خیزانەیەوەدا لەبەرهەمەكانیدا.

بەڵام ئەوە تەنیا بیردۆزێكە كە ڕێكەوتوەلەگەڵ سەرباسەكانا.لەراستیدا،نادیاری دایكی كچەكان بڕیارێكی هۆشیارانەیە كە دراوە بۆ دروستكردنی هەستی تەنهایی كە یارمەتیدەرە بۆ ئەوی خۆتببەستیتەوە بە پاڵەون بونی زۆرتر،بەتایبەتی بۆ منالانو هەرزەكارەكان ، كە وایدادەنێن ببنە بینەری سەرەكی ئەو كارتۆنانە.

ئایا تەڕەزان بەڕاستی برا بچوكەكەی ئاناوئێلسایە؟
بەگوێرەی چریسبوك دەرهێنەری فرۆزێن و دەرهێنەری تەرەزان، پاشای ئێرلەندا نەمردووە لە پێكدادانی كەشتییەكە.ئەون رزگاریان بو وەهەرەها كۆتاییان پیهات لە دورگەیەكی خولگەییدا.بەڵام پێشئەوە منداڵێكیان بو لە گەشتیكەشتییە درێژەكەیان .ڕاستەوخۆیانە، هەڵسانەوەیان لە سەر دورگەكە ،خانویەكیان دروستكرد بەخۆشی ئەژیان پێكەوە هەتا ئەوكاتەی خێزانەكە هیرشی كرایە سەر لەلایەن پڵنگێكەوە.دایكو باوكەكە كوژران و منداڵەكە ڕزگاری بو ،ئەمەش مانای ئەوەیە كە ئاناو ئێلسا برایەكی بچوكیان هەیە ئەویش تەرەزانە.

ڕەچەتەی سەندویچەكەی سپۆنجپۆپ كرابی پاتی چییە؟
پێكهاتەكان:
.پارچە سەمونی ئەستوری كونجیدار
.موعەلەبات
.كاهو
.خەیاری قاژكراو
.تەماتە بەهەندێك لەشلییەكەی ناوی
.قاژەگۆشتی خڕ(گۆشتی سور یاخود بەراز)
.پەنیر
.كەچاپ
.خەرتەلە
.خوێ و بیبەری ڕەش

چۆنێتی ئامادەكردنی: نانەكە كەرتكە بۆ دووپارچە، پارچە گۆشتە برژاوەكە بخەرە ناوییەوە، خەرتەلەكەو موعەلەبات‌و كاچاپەكەو گەڵا كاهووەكەی بۆ زیادكە، هەروەها پارجە خەیار (كە گرنگە ماچی كەیت)و پەنیرو تەماتەكەو دڵۆپێك لەخۆشەویستی تێبكە، بەپارچە نانەكەی تر بەرگی بگرە ئێستا كرابی پاتییەكەت ئامادەیە!

وەرگێڕان: ساریا ئەحمەد

بەپەلە