وێنە.. جوانترین ڕەنگەكانی ناو ماڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨

جیهان

14/08/2018‌ 1379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆكاری سەرەكی بۆیەكردنی ناوماڵ بەڕەنگی شین، یاخود هەڵبژاردنی بۆ كەلوپەلەكانی ئەو هەستی ئاسودەیەیە، كە دروستی دەكات‌و هەموو كات لەگەڵ ڕەنگەكانی تردا دەگونجێت‌و ئەمەش وا دەكات بڕیاردان لەتێكەڵكردنی لەگەڵ ڕەنگەكانی تردا ئاسان بكات.

بەكارهێنانی ڕەنگی مۆر لە لەلان خەڵكەوە ڕێژەیەكی كەمی هەیە، چونكە ئەو ڕەنگە بەكارهێنان و تێكەڵكردنی كەمێك زەحمەتەو زۆر كەس نیگەران دەبن لەوەی، كە زوو بێزار ببن، بەڵام بەتیكەڵاوكردنی لەگەڵ ڕەنگی گونجاودا دەبێت بەیەكێك لە ڕەنگە سەرنج ڕاكێشەكان.

لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، كە ڕەنگی زەرد یەكێكە لەو ڕەنگانەی، كە دڵخۆشت دەكات و جوانییەكی ناوازە دەداتە بەدیكۆری ماڵەكەت دەدات.

بەكارهێنانی ڕەنگی سور بۆ هەرشتیك لەژیاندا كاریكی ئاسان نیە بە هۆی ئەوەی رەنگێكی زۆر دیارە بەڵام بەكار‌هێنانی  جوانییەكی زۆر دەبەخشێتە ماڵ و كاریگەری لەسەر كەسایتی كەسەكە دەكات، چونكە بەسروشتی ڕەنگی سور وزە دەبەخشێت.

وەرگێران: جوانە عەزیز