زیرەكی لەبنە ڕەتدا بوونی نییە بەڵكو بەدەست دەهێنرێت

جیهان

14/08/2018‌ 1143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
زۆربەمان وا بیردەكەینەوە بەرزی ڕێژەی زیرەكی  پەیوەندی بەمێشكی مرۆڤەكانەوە هەیە، بەڵكو پەیوەندی بە هەوڵدانی كەسەكان خۆیانەوە هەیەو ڕاستە هەندێك لەزیرەكی دەتوانرەت بۆ ماوەی بگوازرەتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بە هەوڵدان و كۆششی تەواو دەتوانن ڕێژەی زیرەكیت بەرزبكەیتەوە و لەكۆتایدا دەبێت ئەوە بزانین، كە خاڵك با زیرەكی لە دایك نابن، بەڵكو بەهۆی هاوڵدانی زۆر لەكارەكەیاندا دەبنە زیرەكترین‌و لێرادا ئاماژە بەچەند شتێك دەدەین، كە پێیان دەتوانیت زیرەكترت بكات.

خوێندنەوە
هەر مرۆڤێكی زیرەك خوێندنەوەی كردووەتە پیشەی خۆی خوێندنەوە یەكێكە لەو خوانەی، كە پێی دەتوانی زۆرترین زانیاری لەسەر بەشە جیاوازەكانی ژیان، یاخود كارەكەت بەدەست بهێنیت‌و خوێندنەو جگە لەوەی دەتوانی زانیاری پێ بەدەست بهینی ، بەڵكو مێشك بە‌هێز دەكات و لەگەڵ زیات خوێندنەوە مێشك زیاتر فراوان دەبێت .

هەبوونی هاوڕی تێكۆشەر
سرشتی مرۆڤ وا هەڵكەوتووە، كە دەورو بەرەكەی كەریگەرییەكی تەواوی لەسەر ژیانی هەیە، بۆیە هەبوونی هاوڕێیەكی تێكۆشەر كاریگەری ئەرێنی دروست دەكات، چونكە كات پێكەوە بەسەر دەبەن دەتوانن كارەكان بەباشترین شێوە ئەنجام بدەن، یاخود كاتەكانتان بە پرسیاركرد دەربەرەی ژیان، یاخود گەردون بەسەر دەبەن.

دانانی نرخ بۆ هەموو جۆراكانی زانیاری
مرۆڤەكان پێیان وایە، كە هەموو جۆرە زانیارییەكیان پێویست نییە، بۆیە زۆربەی كات دەرگا بەڕووی زۆربەی زانستەكان، كە لەجیهاندا بوونی هەیە دوادەخات، كە ئەمەش كاریكی هەڵەیە، بەڵكو هەوڵبدا لەهەموو شتیك شتێك فێربە، چونكە مرۆڤ بەهەبوونی زانیاری لەسەر بابەتە جیاوازەكان زۆرتر مێشك بەكاردە‌هێنرێت .

كردنی هەڵە شتێكی ئاساییە
كردنی هەر هەڵەیەك لەژیاندا، یاخود لەكاردا تەنیا دەرفەتێكە بۆ باشتركردنی كارەكەت، یاخود فێربوون و هەوڵدانەكەت، چونكە كردنی هەڵە فێرت دەكات چ شتیك زیاتر پێویستە بۆ فێر بوون.

هەوڵدانی زۆر
فێربوون، یاخود پێشكەوتن بەهەوڵدانی زۆرو جدیانە دەبێت،بەهەوڵدانی زۆر دەتوانیت ببیتە زیرەكترین، چونكە ئەوە هەوڵدانە، كە وا دەكات مرۆڤەكان پێشبكەون لەو ئیشەی، كە دەیكان یاخود لەفێربووندا.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز