توركیا لەراگرتنی دابەزینی دۆلار شكست دەهێنێت

جیهان

14/08/2018‌ 3964 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی لیرەی توركی لەبەرانبەر دراوە جیهانییەكان، بەتایبەتی دۆلار بەردەوامە، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی زۆر خراپی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە داناوە.

پێگەی "فرانس پرێس" بڵاویكردەوە، توركیا دەیەوێت جۆرێك دڵنیایی بۆ بازاڕی دراوی دروست بكات، ئەو هەوڵەشی لەرێگەی بانكی ناوەندی بووە، بۆ ئەوەش چەند رێكارێكی گرتووەتە بەر.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە رێكارەكانی حكومەتی توركیا بۆ دروستكردنی دڵنیایی لەبازاڕەكان سەركەوتوو نەبووە، بۆیە شكستیهێناوە، لەراگرتنی دابەزینی بەردەومی نرخی لیرە بەرانبەر بەدۆلارو دراوە بیانییەكانی تر.

دابەزینی نرخی لیرە پەیوەندی بەو كێشە سیاسی‌و ئابوورییانەوە هەیە، كە ماوەیەكە لەنێوان توركیاو ئەمریكا دروست بووەو كێشەكانیش بەردەوامی هەیە، كە چاوەڕێی دابەزینی زیاتری لیرە دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەمساڵدا لیرەی توركی 40% بەهاكەی لەدەستداوەو لەكۆتا مامەڵەكانیش هەر 7.22 لیرەیەك بەیەك دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوەش دابەزینێكی بەرچاوە لەنرخی لیرە.

هـ ـ ح