نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بە بەرزی مایەوە

کوردستان

14/08/2018‌ 1973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 121 هەزارو 100 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 121 هەزارو 100 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆ نرخەكەی بە بەرزی مایەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 141 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 155 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 13 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح