٣١٧ ملیار دینارەکەی بەغداد گەیشتوەتە هەرێم و پێش جەژن دابەش دەکرێت

کوردستان

14/08/2018‌ 1216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو بڕە موچەیەی حکومەتی عێراق دەینێرێت بۆ فەرمابەرانی هەرێم لە به‌غداوە گەیشتە هه‌رێمى كوردستان و پێش جه‌ژن مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایەگیاند "ئەمڕۆ سێ‌شەممە بڕی ٣١٧ ملیار دینار گەیشتوەتەتە هەریمی کوردستان کە  حكومه‌تى عێراق مانگانە بۆ فەرمانبەرانی دەنێرێت و بڕیاره‌ پێش ڕۆژی سێ‌شەممەی داهاتو مووچه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و وەزارەتانە  دابه‌شبكرێت".‌

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "هاوکات لەگەڵ ئەو مووچه‌ى مانگى ئایار موچەی خانه‌نشینانیش دابه‌ش ده‌كرێت".

لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق دوای چوارساڵ لە بڕینی بەشە بودجەی فەرمابەرانی هەرێمی کوردستان، دوبارە دەستیکردنەوە بەناردنی موچەی بەشێک لە فەرمابەران کە ٣١٧ ملیار دینارە.
هـ ـ ر