شارپرێس:
پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندوە
"ئەو هێرشەی ئەمڕۆ کراوەتە سەر پەرلەمانی وڵاتەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر
٧:٣٠ ئۆتۆمبێلێک خۆی بە بەربەستەکانی بەردەم دیواری پەرلەمانی بەریتانیا کێشا و لە ئەنجامدا سی کەس بریندار
بون.
پۆلیسی بەریتانیا
ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە و ئێستا لەبنکەی
پۆلیسی باشووری شاری لەندەن دەستبەسەر کراوە و هەروەها کردەوەکەش تیرۆرستی
بووە".
هـ ـ ر