تەرمی ئەو پەنابەرانەی لە دەریای ئیجە خنکان هێندرانەوە خاکی هەرێم

کوردستان

14/08/2018‌ 1236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەرمى ئەو چوار پەنابەرەی لە دەریاى ئیجە لەکاتى هەوڵى پەڕینەوەیان بۆ ئەوروپا خنکان تەرمەکانیان گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان.


ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌شەممە تەرمى ئەو چوار کۆچبەرەی لە شارۆچکەی خورماتوەوە چونە تورکیا بە مەبەستی کۆچکردن بۆ هەندەران و لە دەریای ئیجە خنکان، لە قەزاى زاخۆوە گەیشتنەوە خاکى هەرێم و بەرەو  دوزخورماتوو بەڕێوەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بەلەمێک لەکاتی پەڕینەوەی بۆ یۆنان ژێرئاوکەوتوو و لە ئاکامدا نۆ کۆچبەر کە سەرجەمیان عێراقی بوون خنکان، هاوکات چوار کۆچبەری دیکەش ڕزگارکران کە لەسەر هەمان بەلەم بوون.


پێشتر ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران ڕاگەیاندبوو "ئەو خێزانە لە باوک و دایک و کوڕێک و سێ کچ پێکهاتبوون، لەکاتی هەوڵی پەڕینەوە لە دەریای ئیجە بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە، باوک و کوڕەکە ڕزگاریانبووە و دایکەکە و هەرسێ کچەکەی خنکاون".

هـ ـ ر