ئاسایشی هەریم ژمارەیەک کەسی سەر بەداعش دەستگیردەکات

کوردستان

14/08/2018‌ 949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم  دەستگیرکردنی ژمارەیەک جەکداری ڕاگەیاندوە کە سەر بە داعشی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە "هێزەکانی ئاسایش لە ڕۆژی (٢٩/٤/٢٠١٨) تۆمەتبار (م . م) کە بە ڕەچەڵەک کوردە لە ناوچەی پەڵکانە و دوڕاجی  دەستگیردەکەن، کە ھاوکاری چەکدارانی داعشی کردبوو لە سنوری پەڵکانە و حەمرین و چەندینجار خۆراک و سوتەمەنی بۆ بردوون و چەندجارێکیش پارەیان پێداوە تا پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکەن و هەروەها ژمارەیەک کەسی دیکەشیان دەستگیرکردوە".

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماژەی بەوەداوە "ئەوانەی دەستگیرکراون ژمارەیان ٨ کەسە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان پلەی ئەمیری هەبووە لەناو داعشدا و لە بنەڕەتدا دانیشتووی ناوچەکانی سەلمان بەگ و قەرەتەپە بوون لە گەرمیان".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم باسی لەوەکردوە "لە ئۆپراسیۆنەکەیاندا دەستگیراوە بەسەر ١٤ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و ١٢٦ مینی شەخسی و ٢٠ کیلۆ تی ئێن تی و ٥ ھاوەن و چەند جۆرێک چەک و تەقەمەنی تر".



هـ ـ ر