شارپرێس:
لەڕێگای ئۆتۆمبێلێکەوە
هێرشکرایە سەر پەرلەمانی بەریتانیا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە بەربەستەکانی بەردەم
دیواری پەرلەمانی بەریتانیا کێشا و لە ئەنجامدا سی کەس بریندار بون.
پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندوە
"شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە و ئێستا لەبنکەی پۆلیسی باشووری شاری
لەندەن دەستبەسەر کراوە و هەروەها کردەوەکەش تیرۆرستی بووە".
هـ ـ ر