شارپرێس:
بەرپرسانی حکومەتی
ئیتالیا ڕایانگەیاندو "ژمارەی قوربانیانی ئاکامی داڕمانی پـردێک لە شاری
جینوای باکوری وڵاتەکەیان گەیشتە 30 کەس".
ڕۆژی پێنجشەممە ماتیۆ سەلڤینی
وەزیری ناوخۆی ئیتالیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە "بە داخەوە نزیکەی
30 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر برینەکانیان قورسە".
وەزیری ناوخۆی ئەو
وڵاتە ئاماژەی بەوەشداوە "بەڵێنیشی دا لێپـرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە لە
ڕووداوەکە بەرپـرسن".
ئاژانسە ناوخۆییەکانی
ئیتاڵیا ئەوەشی وتوە "پـردەکە (مۆراندی) لە کاتێکدا هەرەسی هێنا کە چاکسازی
تیادا دەکرا و بارانێکی زۆر دەبارێ. دەڵێن 200 مەتری پـردەکە هەرەسی هێناوە و
بەشێکی کەوتووە بەسەر هێڵێکی ئاسنینی شارەکە".
هـ ـ ر