فەرمی.. ماریۆ ماندرۆکیجی وازی لە یاری نێودەڵەتی هێنا

وەرزش

14/08/2018‌ 231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماریۆ ماندزۆکیچى کرواتى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى بە فەرمی وازهێنانى لە یارى نێودەوڵەتى راگەیاند.


ڕۆژی سێ‌شيممە ماڵپەری بلیچەر ریپۆرت بڵاویکردووەتەوە "ماریۆ ماندزۆکیچ بڕیاریداوە واز لە یاری نێودەوڵەتى بهێنێت، ئەمەش دواى کاروانێکى وەرزشى لێوان لێو لە سەرکەوتن لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەکەیدا".


بلیچەر ریپۆرت ئاماژەى بەوە کردووە "ماندزۆکیچ ٨٩ یارى نێودەوڵەتى بە درێسى هەلبژاردەکەیەوە ئەنجامداوە و توانیویەتى ٣٣ گۆڵ تۆماربکات".


ماندزۆکیچى ٣٢ ساڵ، لە یارى کۆتایى مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیادا، گۆڵێکى بۆ کرواتیا تۆمارکرد، کە فەڕەنسا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە و کرواتیاى لە یەکەم نازناوى مۆندیال بێبەش کرد.

هـ ـ ر