شارپرێس:
یدوین ڤاندێرساری
گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد دەگەڕیتەوە یانە کۆنەکەی، بەڵام بە
وەرگرتنی پۆستیکی کارگێری.
رۆژنامەکانی
بەریتانیا ڕایگەیاندوە کارگێڕی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ئێدوین ڤاندێرسار
رێککەوتوون بۆ ئەوەی گۆڵپارێزەکەی پێشووی هۆڵەندا ببێتە بەڕێوبەری وەرزشی لە یانە
ئینگلیزییەکەدا.
ئیدوین تەمەنی 47
ساڵە و پێشتر لە ساڵی 2005 تاوەکو ساڵی 2011 یاری بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد
ئەنجامداوە و لە کۆی 266 یاریدا 135 کلین شیتی هەبووە.
هەروەها ڤاندێرسار
لە تەمەنی 45 ساڵیدا و لە یانەی نۆردویکی هۆڵەندی کە لە خولی پلە دووی
وڵاتەکەیدایە وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێدا راگەیاند.
هـ ـ ر