میلان بە فەرمی گواستنەوەی باکایۆکۆ ڕاگەیاند

وەرزش

14/08/2018‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی گواستنەوەی تیمۆ باکایۆکۆ، یاریزانی فەرەنسی یانەی چێڵسی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گواستنەوەی یاریزانە 23 ساڵەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ بەشێوەی خواستن راگەیاندووە و یانەی چێڵسیش دەستبەرداربوونی لە یاریزانەکە راگەیاند.

رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتالی رایگەیاندووە "گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ میلان بەشێوەی خواستنە بۆ یەک ساڵ بەرامبەر 5 ملیۆن یۆرۆ و ئەگەری کڕینەوەشی هەیە بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ".

تیمۆ باکایۆکۆ 43 یاریی بەدرێسی یانەی چێڵسی ئەنجامداوە و پێشتر لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی پەیوەندیی بەو یانەیەوە کردووە و 3 گۆڵیشی بۆ چێڵسی تۆمارکردووە.
هـ ـ ر