گەمارۆی زیاتر بەرێوەیە.. بەرپرسێكی ئەمەریكا هۆشیاری توند دەداتە توركیا

جیهان

15/08/2018‌ 4538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا هۆشداری توندی داوەتە توركیا، كە ئەگەر بێت‌و قەشە ئەمەریكییەكە ئازاد نەكات ئەوا گەمارۆی دارایی زیاتر دەخەنە سەر ئەنقەرە.

جۆن بۆڵتن دوای لەكۆبوونەوەی لەگەڵ سەردار كیلیچ باڵوێزی توركیا لەئەمریكا ئەو هۆشدارییەی داوەتە دەسەڵاتی ئەنقەرە، كە دەبێت ئاندرو برانسنی قەشەی ئەمریكی بەزوویی ئازادبكرێت.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لەكۆبوونەوەكە جەختیكردووەتەوە، كە لەو بارەوە ئەمریكا هیچ سازشێك ناكات‌و دەبێت بەزووترین كات ئەو قەشەیە ئازاد بكات، كە توركیا دەستگیركردووە.

ماوەی رابردوو توركیا ئەو قەشەیەی دەستگیركردووەو تۆمەتباری كردووە، بەسیخوڕیكردن، كە ئێستا لەوڵاتەكەی دەست بەسەریكردووەو ئەمریكاش داوای ئازادكردنی دەكات.

بەو هۆیەوە گرژی كەوتووەتە نێوان دەسەڵاتی ئەمریكاو توركیاو واشنتۆنیش تائێستا چەند گەمارۆیەكی خستووەتە سەر ئەنقەرە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە داناوە.

هـ ـ ح