نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

کوردستان

15/08/2018‌ 3441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 121 هەزارو 250 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 121 هەزارو 250 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆ نرخەكەی بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 138 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 154 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 18 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح

بەپەلە