وەزارەتی دارایی لەسەر دابەشكردنی موچە راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

16/08/2018‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، كە بەپێی راگەیەنراوەكە دابەشكردنی موچە بەردەوامدەبێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، سەرەڕای ئەوەی رۆژانی شەممە و یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو 18و 19 كراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی خانەنشینانیش پێش جەژنی پیرۆزی قوربان مووچە وەربگرن‌و بەمەش كۆتایی دەهێنرێت بە دابەشكردنی موچە.

ماوەی چەند رۆژێكە وەزارەتی دارایی دەستی بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج كردووەو تائێستاش موچەی زۆربەی وەزارەت‌و دەستەكان بۆ ئەو مانگە دابەشكراوە.

هـ ـ ح