شارپرێس:
به‌رپرسێكی عێراقیی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، حزبه عێراقییه نزیكه‌كانی ئێران‌و چه‌ندین گروپی نێو حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ستیان به‌كڕینی دۆلار بۆ ئێران له‌بازاڕه‌كانی عێراق كردووه، ده‌شڵێت له‌سه‌ر ئاستی باڵا هه‌وڵی ڕێگریكردن له‌و كاره ده‌درێت.
به‌رپرسێكی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید كردووه ده‌ڵێت:"ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی‌و ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ستیان به چاودێریكردن‌و ڕێگری له‌و كه‌سانه كردووه، كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن ئه‌و دۆلاره‌ی ده‌یكڕن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ڕه‌وانه بكه‌ن".
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت:"له‌ڕۆژی شه‌ممه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلار له‌بازاڕی ئاڵوگۆری دراو له‌عێراق ڕاكێشراوه، كه دواتری ئه‌و پاره‌یه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو بازاڕ، به‌وه‌ش گومانی بردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ ئێران به‌هێزترین گومانه".
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ی له‌عێراقه‌وه بۆ ئێران ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت:"له‌گه‌ڵ ئێران هه‌زار‌و 300 كیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌ش‌و كراوه‌مان هه‌یه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه پاره‌كان به‌ئێران ده‌گات".
حكومه‌ت‌و بانكی ناوه‌ندیی عێراق كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی له‌پێناو جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئێران كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌پێندراوه به‌سه‌ریدا گرتوه‌ته‌به‌ر، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی زانیاری وه‌رگرتن له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی دۆلار ده‌كڕن، هه‌روه‌ها فرۆشتنێكی بڕێكی دیاریكراو له‌دۆلار، هاوكات حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت بزانێت ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نه‌ی دۆلار ده‌كڕێت، به‌ره‌و كوێ ئه‌و پاره‌یه ده‌بات، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌پێناو پارێزگاریكردنه له‌به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار.
ئه‌وه‌ی بۆ بانكه‌كان بوه‌ته كێشه ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه پاره‌یان لێده‌كڕن، هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی بانكه‌كانی عێراق ده‌ڵێن، سیاسییه‌كان یاخود به‌رپرسانی نێو حه‌شدی شه‌عبی دۆلاریان لێده‌كڕن، ئه‌وانیش ناتوانن مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا ڕابگرن، چونكه له‌دواتردا دوچاری كێشه ده‌بن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسێكی باڵا كه داوایكردوه ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه‌و بۆ ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید قسه‌یكردوه ده‌ڵێت:"پڕۆسه‌ی ڕاكێشانی دۆلار ئێستا له‌به‌غدا، هه‌ولێر، سلێمانی، نه‌جه‌ف، به‌سره‌و كه‌ربه‌لا ڕووی له‌زیادبوونێكی به‌رچاو كردوه، چونكه ئه‌و پارێزگایانه به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگا له‌ڕووی بوونی سیوله‌وه ناسراون، به‌وه‌ش ئه‌و پارێزگایانه كێشه‌ن بۆ هه‌رجۆره گۆڕانكارییه‌ك له‌نرخی دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار".
شاره‌زایانی ئابووری هۆشداریده‌ده‌ن له‌حكومه‌تی عێراق‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌گه‌ر به‌ر به‌و شه‌پۆله له‌كڕینی دۆلار نه‌گرن، ئه‌وا دورنییه دیناری عێراقیی به‌های خۆی له‌ده‌ستبدات، یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكیش به‌رامبه‌ر بێت به یه‌ك هه‌زار‌و 300 دینار، به‌وه‌ش نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر ده‌بێت به 130 هه‌زار دینار.
عه‌لی حسێن مه‌حمود شاره‌زای ئابووری له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆلار له‌عێراقه‌وه بۆ ئێران ده‌لێت:"ساڵانه 12 ملیار دۆلار له‌عێراقه‌وه ده‌چێته ئێران، بۆیه ڕاگرتنی ئه‌وه، كارێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراقیشدایه".
ڕ. ج