دیگۆ سیمۆنی سێ نازناوی لەجنگی یانەی شاهانەی بەدەست هێنا

وەرزش

16/08/2018‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دێیگۆ سیمیۆنی ئەرژەنتتینی و راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و بووە تاکە راهێنەری ئەو یانەیە سێ نازناوی لە چنگی یانەی ریاڵ مەدرید دەرهێنابێت.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەسەرپەرشتی دیگۆ سیمیۆنی سێ جار یانەی ریاڵ مەدرید لە سێ نازناوی جیاواز بێبەشکردووەو ماڵپەری ئۆپتا بۆ ژمارە پێوانەییەکان ئەو ئامارەی خستووەتەڕوو.

شەوی رابردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر یانەی ریاڵ مەدرید بەدەستهێناو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپایان بەرزکردەوە.

هندیە سوورەکان بەسەرپەرشتی دیگۆ سیمیۆنی لەسەر حسابی یانەی ریاڵ مەدرید نازناوەکانی جامی شای ئیسپانیا، جامی سوپەری ئیسپانیاو جامی سوپەری ئەوروپایان بەدەستهێناوە.

ئەو نازناوە بۆ رۆخی بلانکۆس گرنگی خۆی هەبوو، چونکە وادەکات بە گڕوتینەوە لە وەرزی نوێدا خۆیان بسەلمێنن و لەسەر چیمەنی یاریگاکانی ئەوروپا رکابەری نازناوە گەورەکان بکەن.
هـ ـ ر

بەپەلە