مێسی: ئامادەکارییەکی باشمان کردووە بۆ وەرزی نوێ

وەرزش

16/08/2018‌ 297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و کاپیتانی یانەی بەرشلۆنە، بەڵێنی گەورە بە هاندەرانی بلاوگرانا دەدات و بۆ وەرزی نوێ ئامادەکاری بۆ بەدەستهێنانی نازناوە گەورەکان دەکەن.

شەوی رابردوو لەدوای بەرزکردنەوەی نازناوی جامی خوان گامبەر، لیۆنێل مێسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەڵێن بە هاندەرانی یانەکەی دەدات بۆ وەرزی نوێ هەموو هەوڵ و تواناکانیان بخەنەوەگەڕ و یەکەم ئامانجیشیان بەرزکردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو کێچە ئەرژەنتینیە باس لەوە دەکات کە وەرزی رابردوو کاتێک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرانە دەرەوە، زۆرێک لە هاندەرانیان دووچاری شۆکی گەورە هاتن، هەربۆیە لە وەرزی نوێدا ئەو تەمە دەڕەوێننەوەو هەوڵی گەورە بۆ بەرزکردنەوەی ئەو جامە دەدەن.

سەبارەت بە وەرگرتنی شارەی کاپیتانی یانەکەی، مێسی وتوویەتی هەست بەشانازی دەکەن کە لە گەورەکانی وەک پۆیۆل و چاڤی و ئینێستاوە زۆر شت فێربووم و چانسی ئەوەم هەبوو وەک ئەوان شارەی کپیتانی بلاوگرانا لە قۆڵ بکەم.

شەوی رابردوو یانەی بەرشلۆنە بەئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە رکابەی جامی گامبەر بردنەوەیان بەسەر یانەی بۆکاجۆنیۆرز بەدەستهێناو لیۆنێل مێسیش گۆڵێکی تۆمارکرد.
هـ ـ ر

بەپەلە