شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، تا چوار ساڵی داهاتوو گه‌رمایه‌كی پێشبینی نه‌كراو ڕوو له‌گۆی زه‌وی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، پێناچێت هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وییه‌وه هه‌بێت، چونكه وه‌ك توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت، تا ساڵی 2022 شه‌پۆلێكی گه‌رمای گه‌وره ڕوو له‌زه‌ویده‌كات.
له‌وتوێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه، ساڵ له‌دوای ساڵ پله‌كانی گه‌رمای گۆی زه‌وی تا ساڵی 2022 به‌رزده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی گه‌رمتربونی گۆی زه‌وییه‌وه له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، چالاكیه‌كانی مرۆڤ واده‌كات گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌جیهاندا بێت.
به‌ڵام زانایان پێیان وایه وڵاتان له‌توانایاندایه به‌ر به‌و شه‌پۆله گه‌رمایه بگرن، كه پێنج ساڵی داهاتوو ڕوو له‌زه‌وی ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند ڕێكارێكی نێوده‌وڵه‌تی.
ڕ . ج