شارپرێس:
سه‌رۆكی پێشووی ئۆرۆگوای ڕه‌تیكرده‌وه كه موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
خۆزێ مۆخیكا سه‌رۆكی پێشووی ئۆرۆگوای كه له‌به‌ر ساده‌یی ژیانی نازناوی هه‌ژارترین سه‌رۆكی جیهانی پێبه‌خشراوه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی پیشكه‌شی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كرد.
مۆخیكا تا ساڵی 2020 ده‌یتوانی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئۆرۆگوای بمێنێته‌وه، به‌ڵام ناوبراو ڕایگه‌یاند، ماندوو بوه‌و پێویستی به‌پشووه.
مۆخیكا به‌ساده‌ترین سه‌رۆكی ئۆرۆگوای ناوده‌برێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌تیكرده‌وه هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی وڵاتان له‌كۆشك‌و ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تیدا بێت، به‌ڵكو له‌خانویه‌كی ئاسایدا ده‌ژیا، تا ئێستاش ئه‌و سه‌رۆكه خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێكی زۆڵكس واگن.
مۆخیكا له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئۆرۆگوای جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، تا ئێستاش هۆشیاریی به‌باشی كارده‌كات.
ڕ . ج