شارپرێس:
توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی ساته‌وه‌ختی شه‌هیدكردنی زه‌كی شه‌نگالی فه‌رمانده‌ی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە)ی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه ساته‌وه‌ختی به‌ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلی زه‌كی شه‌نگالی پیشانده‌دات، ده‌رده‌كه‌وێت له‌وكاته‌ی شه‌نگالی ده‌یه‌ویێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بگۆڕێت‌و بچێته ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌وه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بیفڕۆكه‌وانی توركیاوه ده‌كرێته ئامانج و شه‌هید ده‌كرێت.
له‌و هێرشه‌ی توركیادا جگه له‌شه‌نگالیی، چوار شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه شه‌هیدبوون، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكیشدا كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ڕایگه‌یاند، "بەگوێرەی زانیارییەکان لە شەنگالەوە، گومان دەکرێت کە هێزی نزیک لە پارتی یان حکومەتی عێراق هاوکارییان کردبێت بۆ بە ئامانج گرتنی یەبەشە و فەرماندە زەکی شەنگالی".
ڕ . ج