شارپرێس:
سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌و لۆكا مۆدریجی سه‌رۆكی یانه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌و یاریزانه له‌ڕیاڵ مه‌درید ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت-ی ئیتاڵیی، بڕیاره مۆدریج‌و فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ڕیاڵ مه‌درید كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجامبده‌ن، پرسی مانه‌وه یان ڕۆیشتنی مۆدریج له‌ڕیاڵ مه‌درید یه‌كلابكه‌نه‌وه.
ڕۆژنامه ده‌ڵێت:"ئێستا مۆدریج هه‌موو توانای خۆی بۆ ڕازیكردنی ڕیاڵ مه‌درید به‌كارده‌هێنێت، تا ده‌ستبه‌رداری ببن‌و له‌یانه‌ی شاهانه بڕوات".
یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و یانانه‌ی ئه‌وروپایه، كه ده‌یه‌وێت مۆدریج بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، ئه‌و یاریزانه‌ش لاری له‌وه نیه په‌یوه‌ندی به‌و یانه ئیتاڵییه‌وه بكات.
ڕ . ج