شارپرێس:
سامی خزێره‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، خواستیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام بێت.
سامی خزێره له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئاینده‌ی یاریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، "ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام بم، به‌ڵام نازانم گه‌ر راهێنه‌ر بیه‌وێت من به‌رده‌وام نه‌بم ده‌توانم واز له‌یاریی نێوده‌وڵه‌تی بهێنم".
خزێره ڕاشیگه‌یاند، گه‌ر ڕاهێنه‌ر ئه‌وی نه‌وێت ئه‌وا تێده‌گات به‌هۆی ئاستی یاریزانه‌كه خۆیه‌وه‌یه‌تی.
ڕۆژی 6-12-2018 له‌میانی پالأوتنه‌كانی جامی یۆرۆی 2020 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر یه‌ك یاریده‌كه‌ن.
ڕ . ج