شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌پرسی ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ، ئه‌مریكا هیچ سازشێك بۆ توركیا ناكات، ئه‌و لێدوانه‌ش دووباره ناجێگیریی خستنه‌وه نێو بازاڕی لیره‌ی توركیی.
دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌نوێترین هه‌ڵوێستیدا له‌باره‌ی توركیا‌و ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن ڕایگه‌یاند، "له‌پێناو ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ هیچ شتێك پێشكه‌شی توركیا ناكه‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی له‌توركیا كرد، گه‌ربێتوو قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه ئازاد نه‌كات كه به‌وته‌ی ئه‌و "قه‌شه‌یه‌كی مه‌زنی بێتاوانه" ئه‌وا توركیا له سزاكاندا "ده‌خنكێنن".
به‌هۆی لێدوانه نوێیه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی توركیاوه، دووباره لیره‌ی توركی به‌های خۆی له‌ده‌ستدایه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ره به نزیكه‌ی 5.90 لیره‌ی توركی، شاره‌زایانی ئابوری پێیان وایه لێدوانه نوێیه‌كانی تره‌مپ دووباره‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌های لیره داده‌نێت.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد، توركیا نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێت كه وڵاتێكی دۆست ده‌بێت بۆ ئه‌مریكا.
ڕ . ج